لە کافتریایەکی زاخۆ کەسێک دەکوژرێت

دیمەنێکی پردی دەلال لە زاخۆ، وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە

رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە کافتریاکانی نێرگەلەکێشاندا لە زاخۆ، کەسێکی تەمەن 31 ساڵ کوژرا؛ پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، بکوژیان دەستگیرکردووە.
 
رۆژی هەینی، 23-9-2022، ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نزیکەی کاژێر 08:30ی ئەمشەو، کەسێک بەناوی (و.ح.ع) تەمەن 31 ساڵ لەلایەن کەسێکی دیکەوە بەناوی (ا.ع.ع) کوژرا.
 
رووداوەکە لە یەکێک لە کافتریاکانی نێرگەلەکێشاندا لە زاخۆ روویداوە. بەگوتەی ئەحمەد رەمەزان، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و تاوانەکەشی بە دەمانچە ئەنجام داوە.
 
بە گوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2021دا 215 رووداوى کوشتنى بەئەنقەست، 59 کوشتنى بەهەڵە و 287 خۆکوشتن تۆمارکراون.