ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانە لە هەولێر دەکات

23-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەسرور بارزانی ئیسپانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق کرد و باڵیۆزی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر.
 
رۆژی پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کردووە و "هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکەکانیدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان".
 
هاوکات بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، "بۆ ئەو مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کۆنسوڵخانەی ئیسپانیا لە هەولێر بکەنەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت