داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بووە

23-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر 8% دابەزیوە.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە 17ـی ئاب تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئابی 2024، داهاتی سنوورەکە 12 ملیار و 403 ملیۆن و 913 هەزار و 740 دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر 13 ملیار و 586 ملیۆن و 843 هەزار و 8750 دینار بووە.
 
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، داهاتی سنوورەکە 8.7% کەمیکردووە.
 
داتاکان داهاتە نانەوتییەکانی خستووەتەڕوو. بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و 996 ملیۆن دینار بووە.
 
داهاتی نێوخۆ جگە لە خەرجیی فەرمانگەکان، پێشتر بۆ دابینکردنی ئەو کورتهێنانە خەرج دەکرا کە بۆ پێدانی مووچە دروست دەبوو. بەگوێرەی رێککەوتنی نوێی هەولێر و بەغدا، لەمەودوا بەشێکی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکرێت.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و هادی عامری.

نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری: ناکۆکییەکان لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق تێپەڕن

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.