رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕی 600 ملیۆن دینار بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆك تەرخاندەكرێت و، لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڕی 300 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ تەرخان دەکرێت". هەروەها دەشڵێت، "شەقامی نێوان پێنجی حەسارۆك و ھەشتی حەسارۆك دروستدەكرێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 23-08-2021 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی زەوییەكانی ھەشتی حەسارۆكیان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەدوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 12-05-2021 بۆ ھەشتی حەسارۆک، لە ماوەی دوو مانگدا فەرمانگەیەكی تایبەت بەو کەرتە دامەزراوە.
مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی دا و بواریش بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکان دەستپێدەکات.
لەكۆی 20 هەزار پارچەزەوی، 176 كەس داوای رێگەپێدانی دروستكردنی خانوویان كردووە، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ھەشتی حەسارۆک خانوو دروست بكەن، دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بكەن.
18 ساڵە خاوەن زەوییەکانی 8ی حەسارۆک چاوەڕێی خزمەتگوزاریین و خاوەن زەوییەکان داوادەکەن خزمەتگوزاری بگەیێندرێتە 8ی حەسارۆک و زیاتر لە 16 هەزار پارچە زەوی لە ساڵی 2003ەوە دابەشکراون و تاوەکو ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەک نەگەیێندراوەتە 8ی حەسارۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ