رووداو- هەولێر
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە.
وهفدهكهی یهكێتی پێكهاتوون له سهعدی ئهحمهد پیره، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی و قوباد تاڵهبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23-8-2017، مەولوود چاوشئۆغڵو ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و دواتر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
پێش سەردانی بۆ هەولێر مەولوود چاوشئۆغڵو ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەریەکە لە فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ