رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر 44 پەرتووکی رووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند بەمەبەستی پشکنینی زانستی، لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتووکەکان کراوە و، ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان (مەلزەمە)بە ماددەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ رووپۆشکراون.
بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگاکە؛ ئەم چالاکییە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری پێشوەخت و 'پاش بەدواداچوون و چاودێریی وردی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەنجامدرا.''
بازرگانان وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ویستوویانە بە تەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتوویی هێزەکانی ئاسایش و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت و سەرجەم پەرتووکەکان دەستیان بەسەردا بگیریت."
تۆمەتبار بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ