نەخۆشی لەنێو سێوی بەرواری باڵا بڵاوبووەتەوە و کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت 'گۆڕانی کەشوهەوایە'

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
نەخۆشی لەنێو سێوی بەرواری باڵا بڵاوبووەتەوە
نەخۆشی لەنێو سێوی بەرواری باڵا بڵاوبووەتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەخۆشی لەنێو بەرهەمی سێوی بەشێک لە جووتیارانی دەڤەری بەرواری باڵا لە ئامێدی بڵاوبووەتەوە. جووتیارێکی سنوورەکە دەڵێت، رەنج و ماندووبوونی ساڵێکی فەوتاوە.
 
بەترووس ئیسحاق، جووتیارە و بە رووداوی گوت، هەر لە سەرەتای بەهارەوە دەیزانی بەرهەمی سێوی ئەم ساڵی کێشەی هەیە و تووشی نەخۆشی بوون، ئەگەر ئەو نەخۆشییە نەبووایە، ئێستا سێوەکان گەورەتر دەبوون و بەرهەمێکی زۆر باشی دەبوو.
 
هەر بەترووس نا، چەندین جووتیاری دیکەی سنوورەکە هەمان کێشەیان هەیە. سەلمان، جووتیارە و باس لەوە دەکات، پار 16 بار سێوی فرۆشتووە، بەڵام ئەم ساڵ هێشتا بارێکی لێنەکردووەتەوە.
 
سەلمان مستەفا گوتی، سێوی ئەم ساڵ نافرۆشرێت. پار کڕیار دەهاتنە سەر زەوییەکان و داوایان دەکرد، ئەم ساڵ هێشتا کەس نەهاتووە، چونکە لەسەر شەقامەوە دەیبینن سێوی ئەم ساڵ بەکەڵک نایەت. هەموو سێوی دەڤەرەکە نەخۆشی لێیداوە.
  
کشتوکاڵی دهۆک بەدواداچوونی بۆ هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لەنێو سێوی جووتیاران کردووە و دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەواوەیە. 680 لیتر دەرمان و پێداویستیی دیکەیان بۆ جووتیاران تەرخان کردووە بۆ ئەوەی زیانی جووتیاران کەمتر ببێت.
 
پار لەنێوان سێ هەزار و 500 تاوەکو چوار هەزار تۆن سێو لە دەڤەری بەرواری باڵا هەبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: بەرزین سەعدی - رووداو

ئەمریکا بۆ رووداو: هانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکەن

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، دەبێت رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پێی وایە دەبێت ئاسایشی شنگال لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پۆلیسی نێوخۆیی شنگالدا بێت.