%15ـی گەڕەکەکانی سلێمانی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە؛ 'بە دەست بێ ئاوی داد و بێدادمانە'

23-07-2024
پێشەوا بەختیار
ژنێک بە تانکەر تانکیی ئاوی ماڵەیان پڕ ئاو دەکات
ژنێک بە تانکەر تانکیی ئاوی ماڵەیان پڕ ئاو دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەڕەکی کانیاو لە سلێمانی، هەشت ساڵە دروستکراوە، بەڵام دانیشتووانەکەی کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە. هەفتەی جارێک بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات.
 
مامۆستا رزگار، دانیشتووی گەڕەکەکەیە و دەڵێت، کەم ئاوی تەنگی پێهەڵچنیون. گەیشتنی تۆڕی ئاو بە گەڕەکە 380 ماڵیەکە، خەونی ئەو و دراوسێکانێتی و دەشڵێت، هاوکاریی دارایی حکومەتیش دەکەن ئەگەر بیەوێت ئاوی خواردنەوەیان پێبگەیێنێت.
 
رزگار محەممەد بە رووداوی گوت، "بە دەست بێ ئاوی داد و بێدادمانە، بە تانکەر ئاو دێت و بەش ناکات. خۆمان هاوکاریی حکومەت دەکەین بەس ئاومان بۆ راکێشێت".
 
زیاتر لە چوار هەزار ماڵ لە سلێمانی تاوەکو ئێستا تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان پێنگەیشتووە، کە دەکاتە 15٪ـی گەڕەکەکان. گەڕەکە نوێیەکانی سلێمانی جگە لەوەی تۆڕی ئاویان پێنگەیشتووە و بە تانکەر ئاویان بۆدەچێت، هیچ خزمەتگوزارییەکی سەرەتاییشیان نییە. 
 
ژنانی گەڕەکیش هەموو گلەیی لە نەبوونی ئاوی خواردنەوە دەکەن. مژدە ناسر، کابانی ماڵە و دەڵێت: "لە شارەوانی پارەی زەریبە و هەموو شت دەدەین و ناومان لای حکومەت هەیە، ئیتر بۆ ئاومان بۆ راناکێشن؟. جاری واهەیە میوان جواب دەکەین لەبەر بێ ئاوی".
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە 44 تانکەر لە هەوڵی ئەوەدان نەهێڵن لەم گەرمایەدا ماڵەکان بێ ئاو بن، بەڵام فریاناکەون. جگە لەو 15٪ـەی سلێمانی، لە بەشەکەی دیکەی شار بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوەوە، بە گوتەی ئامانج جەلال، گوتەبێژی ئاوی سلێمانی، لە 6مانگی 2024 دا زیاتر لە هەزار ماڵ سزادراون.
 
پێویستیی رۆژانەی سلێمانی بۆ ئاو 500 هەزار مەتر سێجایە، بەڵام دەتواندرێت تەنیا 300 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".