تورکیا و پەکەکە ئاماری شەڕ لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە

23-07-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەر بڕێک لە چەک و کەرەستەی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا گرتووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی سێشەممە، 23-7-2024، بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ دەستی بەسەر بڕێکی زۆر چەک، تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی پەکەکەدا گرتووە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا زانیاری سەبارەت بەو چەک و تەقەمەنییە خراوەتەڕوو و دەڵێت، هەزار گولـلە دۆشکە، حەوت گولـلەی 107 ملیمەتر، 10 مین، شەش گولـلە هاوەن، دوو کۆگای ئاو و پێداویستیی جۆراوجۆری رۆژانە دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی 22-7-2024 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، گەریلاکان لە رۆژانی 20 تاوەکو 22ـی تەمموز 9 چالاکییان دژی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی مەتین و زاپ لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دا.
 
هەدەپە کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیا و تێکشکاندنی کامێرایەکی چاودێری راگەیاند و گوتی، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا سەربازانی تورکیا پاشەکشەیان پێکراوە.
 
تورکیا بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد. 
 
شەڕ و پێکدادانی سوپای ئەو وڵاتە و گەریلاکان لەو ناوچانەدا درێژەی هەیە و چەند هەفتەیەکە شەڕەکە بە تایبەتی لە سنووری قەزای ئامێدی چڕبوونەتەوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".