وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزاندن لە زانکۆکان بڵاودەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێی خوێندن بڵاوکردەوە. گواستنەوە و دابەزاندن لە کۆلێژ و بەشەکان مانگ و نیوێکی بۆ دیاریکراوە.
 
رێنماییەکان گواستنەوەی خوێندکاران لە کۆلێژی کۆنمرە بەرز بۆ نزم، گواستنەوە لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، گواستنەوە لە زانکۆکانی عێراقەوە بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، گواستنەوە لە زانکۆکانی دەرەوەی عێراقەوە بۆ زانکۆکانی کوردستانی تێدایە. لەگەڵ گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زانکۆکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، گواستنەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی عێراق و گواستنەوەی بێ مەرج بەشێوەی خوێندنی پارالێڵ.
 
هەروەها دابەزین، میوانداریکردن و راکێشانی دۆسیەی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان تێدایە، لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابیان بۆ خوێندن و پەڕینەوەش.
 
ئەمە دەقی رێنماییەکەیە