گەشتیاران لە گەلی عەلی بەگ بە جۆش و خرۆشەوە سەما دەکەن

23-07-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
گەلی عەلی بەگ. وێنە: رووداو
گەلی عەلی بەگ. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان چاوەرێ دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق نزیک بێتەوە لە 300 هەزار گەشتیار، تەواوی گوند، کۆمەڵگە گەشتیارییەکان و هاوینەهەوارەکان پڕبوون لە گەشتیار و کۆمپانیاکان بەردەوام رۆژانە گەشتیار دێنن.
 
سەمای کچ و دایکێکی گەشتیار جۆش و خرۆشی خستووەتە ئێرە، ئەوانە لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوون و گەرموگوڕییان خستووەتە گەلی عەلی بەگ.
 
سێوە حوسێن، گەشتیارێکی خوارووی عێراقە رۆشتووە بۆ گەلی عەلی بەگ و دەڵێت، "هاتووینەتە ئێرە بۆ ئەوەی کاتێكی خۆش بەسەر بەرین، من بە راستیی نەهاتوومەتە ئێرە ئەمە یەکەمجارەمە دێم و پشت بە خودا بەر لە گەڕانەوەم جارێکی دیکە دێمەوە ئێرە، چونکە زۆر خۆش و بە کەشوهەواش دڵگیر بوو".
 
هاوتەریب لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ژمارەی گەشتیارانیش لە ناوچە گەشتیارییەکانی باشووری کوردستان زیاد دەبن. نزیکەی 100 کۆمپانیای گەشتیاری گەشتیار لە شارەکانی عێراق دێنن، پشووی جەژن ژمارەی کۆمپانیا و گەشتیار زیاد کردووە.
 
عەلی فەوزی، رێبەری کۆمپانیای گەشتیاری عێراقی دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵک دێت، چونکە جەژن و پشووە، ئێستا 10 رۆژ پشووە. لە بەسرە و کەربەلا و بەغدا هەموویان دێنە کوردستان".
 
بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە، کۆرۆنا رێگر بوو لە سەرەتای گەشتوگوزاری هاوینە گەشتیارانی عێراقی سەردانی پارێزگای دهۆک بکەن، بەڵام بۆ ئەم جەژنە گەشتیاری زۆر هەلی کاری باشیان بۆ کاسبکارانی ناوچەکە رەخساندووە.
 
مەتین ئیبراهیم لە ناوچەیەکی گەشتیاری کارەدەکات و دەڵێت، "لای ئێمە چل بۆ پەنجا کەس کار دەکەن بە راستی ئەم مانگە کەرتی گەشتیاری هەلی کاری باشی رەخساندووە، هەروەها تەکسی، قەساب و هەموو شتێک بەهۆی ئەو کەرتەوە تاوەکو ئاستێکی باش بووژاوەتەوە."
 
تاوەکو ئێستا جەژنی قوربانی ساڵی 2019 ریکۆردی زۆرترین گەشتیاری لە باشووری کوردستان تۆمار کردووە. بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران دەڵێت، "ئەم جەژنە بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵی 2019 هاوشێوە دەبێت بەپێی پێشبینیەکانمان، بۆیە بەتەواوی خۆمان بۆی ئامادەکردووە و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئامادە باشیدابن بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و فەراهەمکردنی کەشێکی خۆش بۆیان."
 
بەپێی ئاماری گەشتوگوزار، بۆ ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیاری عەرەب هاتوونەتە باشووری کوردستان و چاوەرێ دەکرێ گەشتیاری پشووی جەژنیش نزیکەی 300 هەزار گەشتیار بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە