"مەلا بەختیار تەنها لەگەڵ كەسی یەكەم دیبەیت دەكات"

23-07-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەلا بەختیار
A+ A-
رووداو- هەولێر

مەلا بەختیار، بەسێ خاڵ وەڵامی شێركۆ جەودەت، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو دەداتەوە، لەسەر ئەو لێدوانەی كە گوتبووی ئامادەی گفتوگۆی ڕوو بەڕووە لە گەڵ كەسانی پلە یەكی حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن.

مەلابەختیار، كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشتر  ئەم هەواڵەی بۆ (رووداو) پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند" ئامادەم لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنج دا لە تۆڕی میدیایی ڕوداو بۆ ئەم مەبەستە ئامادە بم".

جگە لە شێركۆ جەودەت، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، هیچ كام لە كەسانی یەكەمی ئۆپۆزسیۆن ئامادەیی خۆیان ڕانەگەیاند بۆ ئەوەی لەگەڵ مەلابەختیار رووبەڕوو ببنەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، رۆژنامەنوسێكی سكرتاریەتی بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت " مەلا بەختیار، كاتی خۆی كاك شێركۆ جەودەت وەك وەرزشكارێكی باشی باسكە، لەیەكێتیی باسكەی كوردستان ناسیوە، كە لەهەڵبژاردنی یەكێتیی باسكەشدا، بەشایستەیی خۆیی لەهەڵبژاردندا، دەردەچوو، پیرۆزبایی لێدەكردو بەردەوامیش رێزی لێگرتووە".

لە روونكردنەوەكەدا ئەوەشهاتووە " پەیامەكەی مەلا بەختیار، بۆ دیالۆگ لەسەر پەیامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم روونە، ئیتر هەق نەبوو، كاك شێركۆ خۆی بخاتە ناوانەوە، بواری تر زۆرە ناوی لەسایتەكاندا بهێنن".

دەقی روونكردنەوەكە:

یەكەم: بەڕێز مەلا بەختیار، كاتی خۆی كاك شێركۆ جەودەت وەك وەرزشكارێكی باشی باسكە، لەیەكێتیی باسكەی كوردستان ناسیوە، كە لەهەڵبژاردنی یەكێتیی باسكەشدا، بەشایستەیی خۆیی لەهەڵبژاردندا، دەردەچوو، پیرۆزبایی لێدەكردو بەردەوامیش رێزی لێگرتووە.

دووەم: پێشی خۆشبوو، سەرەنجامی تێكۆشانی خۆی، متمانەی سەركردایەتی یەكگرتووی بەدەستهێناوەو هیواداریشە لەسیاسەتیشدا پێشبكەوێت و بگاتە ئاستێكی شیاوی دیالۆگی رووبەڕووش.

سێیەم: پەیامەكەی بەڕێز مەلا بەختیار، بۆ دیالۆگ لەسەر پەیامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم روونە. ئیتر هەق نەبوو، كاك شێركۆ خۆی بخاتە ناوانەوە. بواری تر زۆرە ناوی لەسایتەكاندا بهێنن.

                                                رۆژنامەنوسێكی سكرتاریەتی
                                    بەرپرسیاری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە