رادیۆی رووداو چووە لیستی رادیۆ جیهانییەكانی نێو ئەپڵ

رووداو- هەولێر

رادیۆی رووداو چووە لیستی رادیۆكانی ئایتۆنسی كۆمپانیای ئەپڵ‌و بەمزوانەش دەچێتە ڤی تونەر بۆ رادیۆ دیجیتاڵییەكان .

لە رۆژی 23-7-2013، رادیۆی رووداو، وەك یەكەم رادیۆی كوردی لە لیستی رادیۆكانی ئایتۆنسی كۆمپانیای ئەپڵ دانراوە و بیسەران دەتوانن لە رێگای ئایتۆنس-ەوە گوێی لێ بگرن.

هەروەها كۆمپانیای ڤی توونەر كە كاری رێكخستنی رادیۆ دیجیتاڵییەكان بۆ سەر رادیۆی ئینتەرنێتی دەكات، رادیۆی رووداوی قبووڵ كردووە و بەپێی گوتەی ئەوان لە یەكەم ئەپدەیتیان، رووداو دەچێتە ناو لیستی رادیۆ دیجیتاڵەكانی سەر ئای رادیۆ.