لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

23-06-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2024، محەممەد زارعی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان شارەکانی پوڵدوختەر-خورەمئاوا و لە نزیک گوندی چەم دێوان، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید پێکیاندادا.
 
محەممەد زارعی گوتی: "لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و تەندروستییان جێگیر نییە."
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، زارعی دەڵێت، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە رێرەوەی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا.
 
لە پارێزگای کرماشانیش لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون. محەمەدباقر محەممەدی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە رێگەی نێوان قەسری شیرین-سەرپێل زەهاو و لە نزیک گوندی سەید ئەیاز، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە.
 
بە گوتەی محەمەدباقر محەممەدی، لەو رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی مانگی سووری و فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە