سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا دەکات

23-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-06-2024، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئاندرو بیزلی، کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
 
بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیادا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، رۆزی کەیڤ، جێگری باڵیۆزی بەریتانیاش لە عێراق ئامادەی بوو. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر "سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە".
 

دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
رۆژی یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاندرو بیزلی کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد.
 
لە دیدارەکە دا کە ڕۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
 
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.
 
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە