لە زەوييە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن رۆژانە سەدان کرێکار هەلی کاریان دەست دەکەوێت

23-06-2023
سازگار سەڵاح
زەوییەکی کشتوکاڵی لە پێنجوێن
زەوییەکی کشتوکاڵی لە پێنجوێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە زەوييە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن رۆژانە سەدان کرێکار هەلی کاریان دەستدەکەوێت. محەممەد ئاوارەی تەمەن 66 ساڵ خەڵکی مەريوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی 10 منداڵە، پێنج ساڵە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن و رۆژانە 11 کاژێر لە بەرامبەر پێدانی 30 هەزار دینار کار دەکات. 
 
محەممەد ئاوارە بە رووداوی گوت، "لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووم، خەڵکی مەريوانم، لێرە ئەو 30 هەزارە پەيدا دەکەين، ملیۆنێکی لای خۆمان دەکات، بە کەڵکمان دێت، باشە بۆ خەرجی و پێی دەژين. کاژێر پێنج تاوەکو چواری ئێوارە دێينە سەر کار و یەک کاژێر پشوو دەدەین."
 
سامان، سەرپەرشتیاری کرێکارەکانە و رۆژانە کرێکار بۆ جووتیاران پەیدا دەکات، دەڵێت، لە هەموو شوێنێکی دەرورووبەری پێنجوێنەوە خەڵک دێن بۆ کارکردن.
 
سامان نەجمەدین، سەرپەرشتياری کرێکاران گوتی، "لە پێنجوێن لە يەکی پێنجەوە ئيشی جووتیاران دەستپێدەکات، منيش کۆمەڵێ کرێکارم لايە، پێنجوێنيم لايە، ئێرانيم لايە و کرێکار دەنێرم بۆ لادێکان و هەر شوێنێک کە پێویست بێت."
 
پشتيوان محەممەد، یەکێکە لە جووتیارەکانی پێنجوێن، هەلی کاری بۆ نزیکەی 500 کرێکار رەخساندووە و دوا دەکات لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی، دەروازە سنوورییەکان دابخرێن.
 
پشتيوان محەممەد، جووتیار بە رووداوی راگەیاند، "من خۆم 400 بۆ 500 کرێکار لای من کاردەکەن، لە وەرزێکدا لە پێگەیشتنی تاوەکو چنينەوەی بەرهەمەکان، هەلێکی کاری زۆر باش رەخسيوە لە پێنجوێن، تێکڕا نەک بۆ کرێکار، بۆ خاوەن دووکاندار و بۆ ئێرانیيەکانيش کە دێنە ئەمديو ئيشێکی باشە. ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی بەروبوومەکاندا، کێشەی ساخبوونەوەمان هەيە، بەروبوومی خۆمان زۆرە، دەتوانين نەک هەرێمی کوردستان، هی عێراقيش دابين بکەين."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرايەتیی کشتوکاڵی پێنجوێن؛ 46 هەزار و 567 دۆنم زەویی چێندراو بە بەروبوومی هاوينە بە هەموو بەرهەمەکانەوە لە سنووری قەزاکە هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.