جێگری پارێزگاری کرماشان: سێشەممە هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی شوشمێوە دەستپێدەکات

23-06-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی حکومی سەردانی شارۆچکەی نەوسودی پاوەیان کرد و جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێت، پێش جەژنی قوربان، دەروازەی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان و بەرپرسانی خۆجێیی شاری پاوە ئەمڕۆ هەینی 23-06-2023 سەردانی دەروازەی سنووری شوشمێی نێوان پاوە و هەڵەبجەیان کرد و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی نەوسود کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەکە بەڕێوەچوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا عەبدولوەحید محەممەدی، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، ئامادەکارییەکان خەریکە تەواو دەبن و رۆژی سێشەممە، 27-06-2023، دەروازەکە بە فەرمی دەکرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کردنەوەی دەروازەکە کاریگەری لەسەر زیاتربوونی هاتووچۆی گەشتیاری و گەشەی ئابووریی ناوچەکە و پارێزگای کرماشان دەبێت.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا ئارەش لهۆنی، پەرلەمانتاری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، روانسەر و سەلاسی باوەجانی داوایکرد، دوای کردنەوەی دەروازەی شوشمێ بە رووی گەشتیاراندا، ئامادەکاری بکرێت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان.
 
رۆژی یەکشەممە 18-06-2023 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەی سنووری شوشمێی کرد و رایگەیاند، بەمنزیکانە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
 
دەروازەی شوشمێ دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و هەڵەبجە و زیاتر لە 10 ساڵە بۆ کاروباری بازرگانی بەکاردەهێندرێت؛ لە ساڵی 2018ـەوە بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی دەروازەکە و هاتووچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیە بە پاسپۆرت دراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی پرۆژەکە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پەیجی فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە

لە کەرکووک پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی؛ 97%ی تەواو بووە

پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە لە پارێزگای کەرکووک گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و 97%ی کارەکانی تەواو بووە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگێکی دیکە کارەکانی تەواو دەبێت