لە رواندز رێکخراوێکی ئەمریکی خولێک بۆ فێربوونی زمانی کوردی دەکاتەوە

23-06-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ناوەندێکی فێربوون. وێنە: رووداو
ناوەندێکی فێربوون. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سۆران

تێرێسا ئیمێنس، پزیشکێکی 79 ساڵی ئەمریکییە، هەموو بەیانییەک بە خوێندنی ئینجیل دەست بە کاری رۆژانەی دەکات، ماوەی سێ مانگە بە تەنها بە پیشەکەیەوە سەرقاڵ نییە، بەڵکو دەیەوێت زمانی کوردییش فێربێت.
 
رێکخراوی (FAI) زۆربەی بیانییەکانی ئیدارەی سۆرانی کۆکردووەتەوە و فێری زمانی کوردییان دەکات؛ 42 فێرخواز رۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا بەشداریی خولەکە دەکەن.
 
تێرێسا ئیمێنس، پزیشک دەڵێت، "تاکە رێگە بۆئەوەی گفتوگۆ بکەیت، زانینی زمانە. بۆ ئێمە ئەوە باشترین رێگەیە کە بتوانین پرسیار لە دەوروبەرەکەمان بکەین بە شێوەیەکی تایبەت کە کەسێک دەبینین."
 
زۆربەیان لە بواری پزیشکیدا کار دەکەن و هەشیانە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیەتی؛ خولەکە رێکخراوی ئێف ئەی ئای بەڕێوەیدەبات.
 
نەیسن بیوکانن، بەڕێوەبەری رێکخراوی FAI ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە لێرەین چونکە بڕوامان وایە خودا ئەم خەڵکەی خۆشدەوێت. ئێمەش لێرەین بۆئەوەی ئەم خەڵکەمان خۆشبوێت. ئێمە کاری زۆر دەکەین لەگەڵ بەشی تەندروستی و چەند بەشێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و پشتگیریی کوردستان دەکەین."
 
بەشێک لە بەشداربووان، بە ماوەیەکی کەم تاوەکو ئاستێکی باش لە کوردی تێدەگەن، بەڵام قسەکردنیان بەلاوە ئاسان نییە.
 
تێیۆ گارسیا، راهێنەری تۆپی پێ دەڵێت، "من نزیکەی سێ مانگە دێمە خولەکە، سوودی باشم بینیوە و چاک حاڵی دەبم، بەڵام بۆ قسەکردن ماومە، ئەویش وردە وردە لێی رادێم و دەبێت فێری کوردی ببم."
 
مامۆستای خولەکە دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزیی زانکۆی سۆرانە، سەرەتا بە خۆبەخشی بیانییەکانی فێری زمانی کوردی کردووە و دواتر بیرۆکەی ئەو کارە دروست بووە.
 
ئەحمەد جەلال، مامۆستای خول دەڵێت، "ماوەی سێ ساڵە بیانییەکان فێری کوردی دەکەم و پێنج مانگێکیشە بە هاوکاریی رێکخراوەکە دەستمان بە خول کردووە و رۆژانە کاژێر 09:00ی بەیانی و 05:00ی ئێوارە خول بەڕێوەدەچێت."
 
لە خولەکەدا پرۆگرامێکی تایبەت لە ئەلف و بێی کوردی ئامادە کراوە، لە 24 کاژێریشدا دوو رستەی زمان ئەرکی ماڵەوەی بەشداربووانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.