ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی رەشنووسی بودجەی 2021 کۆدەبێتەوە

23-06-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری؛ گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات.
 
لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکەش، ئاماژەی بەوەکردووە کە گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەکرێت: 
 
یه‌كه‌م: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
 
دووه‌م: خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی (دارایی و ئابووری، کاروباری پێشمەرگە و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە مانگی ئایاری 2021 لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. 
 
سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (197) ماددە پێکهاتووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە