سامان بەرزنجی: مووچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە

23-06-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مووچە وەزارەتی تەندروستی
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، مووچەی وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و وەزارەتەکەیان یەکەم وەزارەت دەبێت بۆ وەرگرتنی مووچە.

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچەش، وەزیری تەندروستی گوتی کە "سبەی یاخود دوو سبەی دەبێت".

بە گوتەی سامان بەرزنجی، بڕی مووچەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە و لە خەزێنەی پارێزگا و ئیدارەکان دانراوە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، یەکەمین وەزارەت لە وەرگرتنی مووچە وەزارەتی تەندروستی دەبێت و هیوایشی خواست کە ئەو کارمەندانەی تەندروستی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە مانیان گرتووە.

رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەرکرد.
 
لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، بڕیار دراوە بە خەرجکردنی 79%ی مووچە و دەرماڵە، ئەو کەسانەش کە مووچەکەیان لە 300 هەزار کەمترە، کەمکردنەوەی مووچە نایانگرێتەوە؛ بڕیارەکانیش "کاتی دەبن" و تەنیا بۆ مووچەی ئەم مانگەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییەکی 50 ساڵان گورچیلەکانی لەکارکەوتوون و بەهۆی هەژارییەوە ناتوانێت بیانگۆرێت.

باوکی 10 منداڵ گورچیلەکانی پەکیان کەوتووە و پێویستی بە هاوکارییە

بەتاح زەبن محەممەد، هاووڵاتییەکە و تووشی نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلەی درێژخایەن بووە، پزیشک پێی گوتووە یان دەبێت چاندنی گورچیلەی بۆ بکرێت، یان هەفتانە دووجار گورچیلەکانی بۆ بشۆردرێت.