رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت، بۆرییە شکاوەکەی ئاوی دووکان-سلێمانییان چاککردووەتەوە و ئاو گەیشتووەتە ئەو گەڕەکانەی لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە ئاویان پێدەگات.
رۆژی سێشەممە، 23-05-2023 بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، درەنگی شەوی دووشەممە کارکردن لە بۆریی ئاوی دووکان - سلێمانی تەواو بووە و ئەو بەشەی، کە شکابوو، چاککراوەتەوە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ دابینکردنی ئاو پشت بە بۆریی ئاوی دووکان - سلێمانی دەبەستن، بەڵام ئەو گەڕەکەی زیاتر زیانی پێگەیشت، گەڕەکی قڕگە بووە، کە ئەویش ئێستا ئاویان پێ گەیشتووەتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 21-05-2023 بەختیار تاھیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە رووداوی گوتبوو، بەشێکی بۆریی ئاوی دووکان - سلێمانی شکاوە و بەهۆیەوە گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری و گەڕەکی قڕگە لە ناوەندی شاری سلێمانی بۆ ماوەیەک بێئاو دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ