تاوەکو مانگی حوزەیران با و باران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، تاوەکو مانگی حوزەیران با و باران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە رۆژئاوای کوردستانیش بایێکی بەهێز هەڵیکردووە، لە باکووری کوردستان باران بەردەوامە و لە رۆژهەڵاتیش کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
دارا حەسەن، پێشکێشکاری کەشوهەوا لە تۆڕی میدیایی رووداو، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای کوردستان ئاشکراکرد و گوتی "تاوەکو سەرەتای مانگی حوزەیران، بارانی پچڕپچڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت، تاوەکو 10ـی حوزەیران پلەی گەرما لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکان، لەمڕۆوە خۆڵبارین لە عێراق چڕتر دەبێتەوە و رەنگە لە هەرێمی کوردستانیش خۆڵبارینی سووک هەبێت.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 24 کاژێری داهاتوو:
هەولێر: 33 بۆ 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 بۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 بۆ 18 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 37 بۆ 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 بۆ 19پلەی سیلیزی
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و کەمێک لە باشووری کوردستان فێنکتر دەبێت.
ورمێ: 27 بۆ 13 پلەی سیلیزی
مەهاباد: 24 بۆ 14 پلەی سیلیزی
سنە: 28 بۆ 12 پلەی سیلیزی
کرماشان: 29 بۆ 13 پلەی سیلیزی
ئیلام: 27 بۆ 14 پلەی سیلیزی
بایێکی بەهێز و خۆڵبارین رۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە و هەر ئەوەش کاریگەریی لەسەر چەند ناوچەیەکی عێراق هەبووە:
قامشلۆ: 33 بۆ 19 پلەی سیلیزی
حەسەکە: 35 بۆ 21 پلەی سیلیزی
کۆبانێ: 31 بۆ 17 پلەی سیلیزی
عەفرین: 32 بۆ 16 پلەی سیلیزی
باو باران لە رۆژئاوای باکووری کوردستان بەردەوامە و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەک هەیە:
وان: 20 بۆ 13 پلەی سیلیزی
ئەرزەرۆم: 20 بۆ 6 پلەی سیلیزی و باران دەبارێت
ئامەد: 28 بۆ 13 پلەی سیلیزی دەبێت و باران دەبارێت
سێواز: 18بۆ 9 پلەی سیلیزی