لە هەولێر کۆمپانیایەک نزیکەی 'دوو ملیۆن دۆلار'ی خەڵکی بردووە و دیارنەماوە

23-05-2023
هەڵەبجە سەعدوون
بەشێک لەو گەنجانەی کۆمپانیاکە پارەکانی بردوون قسەیان بۆ رووداو کردووە
بەشێک لەو گەنجانەی کۆمپانیاکە پارەکانی بردوون قسەیان بۆ رووداو کردووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیایەک لە هەولێر بە ناوی دابینکردنی ڤیزەی ئەوروپاوە پارەی زیاتر لە 150 هاونیشتمانی بردووە و نووسینگەکەیشی داخستووە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن بڕیاری دابوو بچێتە ئەڵمانیا و 80 هەزار دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکە، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە دیار نییە و نووسینگەکانی داخستووە.
 
خەلیل سەلمان، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە هەولێر دەژی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گوتیان وەرن ڤیزەکانتان دەرکەوتن، چووین، بەڵام نەمانزانی کە ساختەیە یان نا، گوتیان یەکی 1500 دۆلاری دیکەمان پێ بدەن بۆئەوەی تیکتی فڕۆکە و هۆتێلتان بۆ بگرین، پارەمان دا، بەڵام دواتر تەلەفۆنەکانیان داخست و نووسینگەی کۆمپانیاکەش داخرا."
 
بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لە 11-05-2023ـەوە سەرجەم نووسینگەکانیان داخستووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون. زۆربەی ئەو کەسانەی پارەیان لێبردراوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن. لە پۆلیس و ئاسایش سکاڵایان تۆمارکردووە و داوای گەڕاندنەوەی پارە و پاسپۆرتەکانیان دەکەن.
 
یەکێکی دیکە لەو کەسانەی کە پارەی داوە بە کۆمپانیاکە داوە دەڵێت، بە بیانووی پێدانی ڤیزەی بێلاڕووسیا، ئەو کۆمپانیایە فێڵی لێکردووە. دەشڵێت، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی، هەریەکەیان لەنێوان 1600 دۆلار تاوەکو 10 هەزار دۆلاریان داوە بە کۆمپانیاکە.
 
ئەو گەنجە کە نەیویست ناو و وێنەی بڵاوبکرێتەوە بە رووداوی گوت، پێشەکی دوو هەزار دۆلاریان داوە بە کۆمپانیاکە و پێیان گوتووە دوای 45 رۆژی دیکە ڤیزەتان وەردەگرنەوە، دوای ئەوە چوونەتەوە ئەوێ، کەسیان لەوێ نەمابوون و نووسینگەکەیشیان داخستبوو.
 
پەنابەرێکی دیکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان باسی لەوە کرد، کەمترین پارە کە کەسێک بە کۆمپانیاکەی دابێت، دوو هەزار دۆلار بوو، کەسی واش هەبوو تاوەکو نزیکەی 20 هەزار دۆلاری داوە بە کۆمپانیاکە و هەموو پارەکانیش رۆیشتوون. دەشڵێت، باس لەوە دەکرێت کە خەڵك هەیە تاوەکو 80 هەزار دۆلاری داوە.
 
بەگوێرەی ئەو گەنجانەی کە پارەکەیان براوە، نزیکەی دوو هەفتەیە کۆمپانیاکە نووسینگەکانی داخستووە. تاوەکو ئێستا 50 سکاڵا لە بنکەی پۆلیسی نازناز و ئاسایشی گشتیی هەولێر تۆمارکراون. دەشڵێن، کۆمپانیاکە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە و کەس نازانێت لەکوێیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.