رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکرد کە "ژمارەیەک گرووپی چەکدار بۆ تێکدانی عێراق رادەهێنێت"، لە بەیاننامەیەکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەڵامی دایەوە و رایگەیاندووە، "تۆمەتی بێ بنەمای هەڵبەستراون" و دەشڵێت، "هەر دەستدرێژییەک بۆسەر هەرێمی کوردستان، باجێکی قورسی دەبێت."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "گرووپێکی لە یاسا بەدەر بەناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی، کە لامان روون و ئاشکرایە لەلایەن چ کەسانێکەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەم هەرەشانە نوێ نین و بە کردەوەش تاوەکو ئێستا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەوەی لە توانایاندا بووە بە فیتی هێزە دەرەکییەکان کردوویانە و بەرهەمیان بۆ عێراق تەنیا وێرانکاری و ئاژاوە بووە."
هەر لەو راگەیێندراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاتووە، "ئێمە لێرەدا پێیان رادەگەیێنین کە هەر دەستدرێژییەک بۆسەر هەرێمی کوردستان، کە قەوارەیەکی دەستووریی ناو عێراقە، باجێکی قورسی دەبێت. ئەوان لە مێژوو وانەیان وەرنەگرتووە، گەرنا دەیانزانی کە هێزی گەورەتر و پڕچەکتر لە ئەوانیش نەیتوانیوە ئیرادەی گەلەکەمان ببەزێنێت."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی بە "لە یاسا بەدەر" و "هەڕەشە" بۆسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق ناودەبات و دەشڵێت، "هەر ئەوانن زەمینەیان بۆ گەشەکردنی تیرۆر و هزری تووندڕەوی خۆش کردووە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاتووە، "سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە سەرقاڵی کاری هاوبەشن لە دژی تیرۆریستان و ئەم گرووپانەش سەرقاڵی فیتنە و ئاژاوەگێڕی و وێرانکارین.. حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە سەروەریی عێراق بپارێزێت و سنوورێک بۆ ئەم سەرەڕۆیی و دووژمنکارییانە دابنێت."
دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی پێشتر هەرێمی کوردستانی بە "مەشقپێکردنی ژمارەیەک گرووپی چەکدار بۆ پشێوی نانەوە و تێکدانی یەکگرتوویی گەلی عێراق و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی" تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، "لەو کارەدا شوێنپەنجەی زایۆنییەت هەستپێدەکرێت،" لە وەڵامی راگەیێندراوی دەستەکەشدا، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی گوتی، "راگەیێندراوەکەیان درۆیە، درۆیە، درۆیە و پێویستە پێداچوونەوە بە زانیارییە هەڵەکانیاندا بکەنەوە."
ئەو گرووپە کە بەشێک لە میلیشا چەکدارەکانی عێراق پێکیانهێناوە و خۆیان بە بەرهەڵستکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەزانن، هێشتا ناسنامەی تەواو و سەرکردەکانی نادیارن و هیچ زانیارییەکی ئەوتۆی لەسەر نییە، بەڵام چەند جارێک راگەیێندراوی تووندیان لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە هەبووە و بە تووندی دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان وەستاونەتەوە.
لە راگەیێنراوەکەیدا دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی ئەوەش دەڵێت، "ئێمە لە هەڵوێستەکانی پێشوو و ئێستاماندا بەڵێنمان دابوو کە لە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریی گەلەکەمان بین، دەزانین دەسەڵاتدارانی کوردستان هەوڵی خراپی هەیە و ئەو ئاگرەی دەیانەوێت هەڵیبگیرسێنن پێش خەڵکی دیکە خۆیان دەسووتێنێت و تەنها شکستیان بۆ دەمێنێتەوە."
لە وەڵامی راگەیێنراوەکەی دەستەی هاوئاهەنگیی مقاوەمەی عێراقی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "راگەیێندراوی دەستەی هاوئاهەنگیی بەناو مقاوەمەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، درۆیە، درۆیە، درۆیە و پێویستە پێداچوونەوە بە زانیارییە هەڵە و هەڕەشە ئامێزەکانیان بۆ ئاسایشی و سەلامەتیی عێراق بکەن، چونکە تۆمەتی پووچ و نابەرپرسیارانەن."
هاوکات عەرەفات كەرەم، بەپرسی دۆسییەی عێراق لە بارەگای بارزانی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "تۆمەتەکانی دەستەی هاوئاهەنگیی بەناو مقاوەمەت بۆ کوردستان بە تۆمەتی درۆ، داپۆشینی شکستی پرۆژە تایفییە بۆگەنەکەیەتی، گەلانی هۆشیاری عێراق هەستیان بەوە کردووە کە ئەو مقاوەمەیە تەنها ئامرازێکە بۆ هەڵخەڵەتاندنی گێلەکان بۆ خزمەتکردنی پرۆژە دەرەکییەکەی، مقاوەمەتی راستەقینە، رەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی و خزمەتکردنی هاووڵاتی و گەشەپێدانی وڵاتە لەڕووی کولتووری و شارستانییەوە."
رۆژی 13ی ئاداری 2022، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەرپرسیارێتیی لەو هێرشە مووشەکییە گرتە ئەستۆ کە بەرەبەیانی ئەو رۆژە کردیە سەر ماڵی شێخ باز بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کار گرووپ. دواتر سوپاى پاسداران بەرپرسیارێتیى ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ و پاساویشی بۆ کردنە ئامانجی هەولێر ئەوە بوو ئەو شوێنەی بۆردوومانکرا گوایە بنکەیەکی ئیسرائیلی لێ بووە، بەڵام دواتر راپۆرتی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو شوێنە ماڵی سەرمایەدارێک بووە بە تەنها و پێویستە ئێران قسەکانی بسەلمێنێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ