بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە: ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەک حەجی بازرگانی نییە

23-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ئەمساڵ حەجی بازرگانی "بە هیچ شێوەیەک بنەمای نییە،" داواش لە هاووڵاتییان دەکات کە لەو رووەوە "باوەڕ بە هیچ کەس و کۆمپانیایەک نەکەن."
 
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لەبارەی حەجی بازرگانییەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، "بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ، ماوەیەکە سەبارەت بە حەجی بازرگانی پەیوەندییەکی ئێجگار زۆر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەوە دەکرێت، هەر وەک چۆن پێشتریش ئاگاداری هاووڵاتییانی کوردستانمان کردبووەوە، وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوە رووندەكەینەوە کە ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەک حەجی بازرگانی بە شێوەیەکی فەرمی نەک تەنها لە کوردستان و عێراق بگرە لە سعودیەش هیچ بنەمایەکی نییە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، "باوەڕ بە هیچ کەس و کۆمپانیایەک نەکەن کە بانگەشەی هەبوونی حەجی بازرگانی دەکەن، چونکە ئەگەری زۆرە پارەکەیان بە هەدەر بچێت، هەروەک چۆن لە ساڵانی رابردوودا زۆر خەڵک زەرەرمەند بوون و زیانیان پێكەوتووە."
 
هەروەها لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، "هاووڵاتییانمان ئاگاداردەکەینەوە کە بڵاوبوونەوەی هەندێک وێنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گوایە وێنەی فۆرمی وەرگرتنی ڤیزای حەجی ئەمساڵە، دوای بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوت کە ئەو وێنانە هیچ بەروارێکیان لەسەر نییە، لەوە زیاتر نین كە لە بڵاوكراوەی ساڵانی پێشوو لە ئینتەرنێتەوە وەرگیرا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردن.

لە کاتی قەدەخەی هاتووچۆدا دوو کەس زیاتر لە 51 ملیۆن دینار لە دوو کۆگەی هەولێر دەدزن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.