سەرتاشێک بە سووتاندن ستایلی نوێ بۆ قژی خەڵک دادەنێت

24-05-2017
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
خەڵک نۆرەی بۆ دەگرن
خەڵک نۆرەی بۆ دەگرن
نیشانەکردن مۆسکۆ سەرتاشین
A+ A-

رووداو - مۆسکۆ

لە سان پیتسبێرگ، گەورە شاری گەشتیاری رووسیا سەرتاشێک بە گڕتێبەردان لە قژ، ستایلی جیاواز بۆ سەردانکەرانی دادەنێت. 

لە دوورەوە تەماشا بکەی، ستایلەکە دیمەنێکی سامناکی هەیە، بەڵام خەڵکی ئەو شارە زۆر بە ئاسوودەیی خۆیان دەخەنە بن دەستی سەرتاشەکە.

ئەلێکسەندەر مێنشیکۆڤی سەرتاش دەڵێت "سەرتاشین لەڕێگەی برژاندن زۆر بە وردی ئەنجامدەدرێت، کە دواجار ئەنجامەکەی زۆر شاز و نایاب دەبێت. ئەم ستایلە تایبەتە قژ باڵکێشتر نیشاندەدات. وەنەبێ قژەکە هەر لووس و بریقەدار دەرکەوێ، بەڵکو لولیش دەبێت".

ئەلێکسەندەری سەرتاش دەڵێت، خەڵک هەموو جۆرە ستایلێکیان تاقیکردەوە، بابێن ئەم رێگەیەش تاقیبکەنەوە بەڵکو دڵیان ئۆقرە بگرێت.

مێنشیکۆڤ دەشڵێت "من ناڵێم ئەمە دوایین تەکنیکی قژداهێنانە. ئەمە بۆ ئەوکەسانەیە کە پێشتر ستایلی دیکەیان تاقیکردووەتەوە. دەیانەوێت شتێکی نوێ تاقیبکەنەوە تاوەکو دڵیان ئاودەخواتەوە.  هەموومان شتی سەرنجڕاکێشمان تاقیکردووەتەوە. بەڵام  هەستێکی جیاوازت دەبێت کاتێک کەسێک گڕ لە قژت بەردەدات".

لەگەڵ ئەوەی سەرتاشەکە گڕ لە قژیان بەرەدات، بەڵام رۆژ دوای رۆژ ژمارەی سەردانکەرانی رووی لە زیادبوون دەکات. هەر کە دەرگای دووکانەکەی دەکاتەوە، خەڵک نۆرەدەگرن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە