رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، فرەیی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، هەرگیز بارقورسى نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و سەقامگیرییە و هه‌ميشه جێگەی شانازيمان بووه. هەرێمی کوردستانیش سەلماندوویەتی نموونەیەکی واقیعییە لە پاراستنی ئازادییە ئایینییەکان.
لە رۆژی نزای نیشتمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، به درێژایی ساڵان، هەرێمى كوردستان سەلماندوویەتی کە نموونەیەکی واقیعییە لە رێزگرتن لە فرەیی و پاراستنی ئازادییە ئایینیييەکان و، دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هه‌موو پێکهاتە جیاوازەکان له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "باوەڕمان وایە کە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و به رێزگرتن لە شكۆى مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی، سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئەم بەهایانە كاتێك ته‌واو جێ‌گير ده‌بن كه لە سیاسەتە گشتییەکان، پەروەردە، دادپەروەری و هاوکاريی نێوان ئایین و کولتوورەکاندا، پشتگيريى هەبێت و به بڕواوه كاريان بۆ بكرێت. ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، به جددى و بێ راوه‌ستان، كاريان بۆ ده‌كه‌ين."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەزموونەکان و مێژوو سەلماندوویانە، گفتوگۆی راستگۆیانە، باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانە لەنێوان خەڵکدا.
بۆ یەکەم جار ئەم ساڵ رۆژی نزای نیشتمانی لە هەولێر بەڕێوەچوو کە زیاتر لە 600 سەرۆک و بەرپرس و سەرکردە لە عێراق، کوردستان و ناوچەکە و جیهان بەشدارن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەم چالاکییە بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زياترى کولتووری لێكگەیشتن و رێزله‌يه‌كگرتن، هه‌روه‌ها پەیامێکه لە کوردستانەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: "فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگەکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن."
رۆژی دووشەممە، 21-4-2025 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوخەميی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ كۆچى دواييى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس کە نموونەیەک بوو لە خاكه‌ڕايى و کرانەوەی راستەقینە. هه‌موومان نزاى بۆ ده‌كه‌ين و گيانى شاد بێت.
ئەو باسی سەردانی پاپای بۆ هەرێمی کوردستان کرد لە ساڵی 2021، گوتی، "قه‌داسه‌تى ئه‌و، بە سەردانەکەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2021 دا، شەرەفمەندی کردین. ئەو سەردانە وەک رووداوێکی مێژوویی لە بیرەوەريی هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا دەمێنێتەوە و هه‌ميشه جێى شانازيمان ده‌بێت. میراتی ئەو، وەک چرايه‌ك بۆ ئاشتی و لێبورده‌يى بەردەوام له‌نێو ئێمه و له هه‌موو جيهاندا، ئامادە دەبێت."
دەقی گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى
به‌ڕێزان كه‌سايه‌تيى ئايينى له هه‌موو ئايينه‌كان،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانانی ئازيز له هه‌ر كوێى هاتبن،
ڕۆژتان باش و هەموو لایەكتان بە خێر بێن
هه‌مووتان به خێر بێن بۆ هه‌ولێر، بە خێر بێن بۆ كوردستان، بۆ سه‌رزه‌مينى ئاشتی و پێکەوەژیان. زۆر خۆشحاڵم لە ڕێوڕه‌سمى ڕۆژی نوێژی نیشتمانیدا پێكه‌وه‌ين كه يه‌كه‌مجاره له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌و ڕێژه گه‌وره‌يه له سەرکردەى ئايينى و کەسایەتيی فکرى لە ئایین و کەلتوورە جياوازه‌كان، به‌شداريى ئەم ڕێوڕه‌سمه ده‌كه‌ن.
هه‌ر لێره‌وه، دووباره به گه‌رمى و له دڵه‌وه، پيرۆزباييى جه‌ژنى قيامه‌ت، (ئيسته‌ر) له ته‌واوى هاووڵاتييانى مه‌سيحیمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌موو جيهانى مه‌سيحییەت به‌گشتى ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده، به‌سه‌ر به‌رن.
ئەمڕۆش ئه‌مه دەستپێشخەرییەکی گرنگه کە لەگەڵ ڕوانگه‌ى هەرێمی کوردستاندا بۆ چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان و لێكگەیشتن دەگونجێت، دوور لە گرژی و دابەشبوونيش، زه‌مينه‌يه‌كى گشتگیر بۆ گفتوگۆی ڕۆحی و مرۆیی، لەنێوان گەلاندا، ده‌ڕه‌خسێنێت.
فرەیيی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، هەرگیز بارقورسى نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و سەقامگیری و هه‌ميشه جێى شانازيمان بووه. به درێژاييى ساڵان، هەرێمى كوردستان سەلماندوویەتی کە نموونەیەکی واقیعییە لە ڕێزگرتن لە فرەیی و پاراستنی ئازادییە ئایینیييەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هه‌موو پێکهاتە جیاوازەکان له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن لە هەرێمی كوردستان.
وه‌ك ئه‌م به‌يانييه گوێمان لە قسەكانی به‌ڕێز مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌يسى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلام له كوردستان بوو كە باسى كرد، زيندووترين نموونه‌ى كولتوورى و فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له كوردستان، ئه‌وه بوو كاتێك 2014 هاووڵاتييانى ئێزدی و مەسیحیمان له‌سه‌ر ده‌ستى تيرۆرستانى داعش ڕووبه‌ڕووى جينۆسايد بوونه‌وه، له بادينان به‌تايبه‌تى و له زۆر شوێنى ديكه‌ى كوردستانيش، ده‌رگاى مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان بۆ ئاواره‌كان كرانه‌وه و هه‌موو يارمه‌تى و هاريكارييه‌كیان پێشكه‌ش كرا.
كه سه‌ره‌تاى دووهه‌زاره‌كان، به‌داخه‌وه شه‌پۆلى توندوتيژى به‌رامبه‌ر به هاووڵاتييان له مه‌سيحى و خه‌ڵكى سوننه له شوێنه‌كانى ديكه‌ى عيراق ده‌ستى پێكرد، ئه‌وان هاتن له هه‌رێمى كوردستان، گيرسانه‌وه. لێره له هه‌رێمى كوردستان، له لانكه‌ى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان، پێشوازييان لێكرا و حه‌وێنرانه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مەسعوود بارزانى ئه‌نجام دران. وايلێهات هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رووى دوو مليۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بكات. ڕێژه‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان زياتر له 33% زيادى كرد. ئێستاش نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌يه.
خۆشبه‌ختانه نه ئه‌وسا و نه ئێستا هيچ كێشه و ڕووداوێكى ئه‌منى و كۆمه‌ڵايه‌تى ڕووينه‌دا. ئێستاش ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنى خۆيان، يادگاريى خۆشيان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و به‌رده‌وام به سه‌ردان دێنه‌وه بۆ ئێره.
ئێمە باوەڕمان وایە کە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و به ڕێزگرتن لە شكۆى مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی، سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئەم بەهایانە كاتێك ته‌واو جێ‌گير ده‌بن كه لە سیاسەتە گشتییەکان، پەروەردە، دادپەروەری و هاوکاريی نێوان ئایین و کولتوورەکاندا، پشتگيرییان هەبێت و به بڕوا كاريان پێ بكرێت. ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، به جددى و بێ ڕاوه‌ستان، كاريان بۆ ده‌كه‌ين.
ئەزموونەکان و مێژوو سەلماندوویەتی: گفتوگۆی ڕاستگۆیانە، باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانە لەنێوان خەڵکدا. لێرەوە، ئێمە ئەم چالاکییەی كە ئەمڕۆ لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زياترى کولتووری لێكگەیشتن و ڕێزله‌يه‌كگرتن، هه‌روه‌ها پەیامێکه لە کوردستانەوە، لە هەولێرەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکوو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگاکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن.
هه‌ر لەم ده‌رفه‌ته‌دا، جارێكى تر هاوخەميی قووڵی خۆمان بۆ كۆچى دواييى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس دەردەبڕین کە نموونە بوو لە خاكه‌ڕايى و کرانەوەی ڕاستەقینە. هه‌موومان نزاى بۆ ده‌كه‌ين و خوای مەزن گيانى شاد بكات.
قه‌داسه‌تى ئه‌و، بە سەردانێك بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١دا، شەرەفمەندی کردین. ئەو سەردانە وەک ڕووداوێکی مێژوویی لە بیرەوەريی هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان و عێراق بێ جیاوازی دەمێنێتەوە و هه‌ميشه جێى شانازيمان ده‌بێت. میراتی ئەو، وەک چرايه‌ك بۆ ئاشتی و لێبورده‌يى بەردەوام له‌نێو ئێمه و له هه‌موو جيهاندا، ئامادە دەبێت.
ئومێدەوارین ئەم ڕۆژە ببێتە نەریتێکی ساڵانە کە کولتووری گوێگرتن و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه بەهێز بکات و هاوكار و به‌شدار بێت له فراوانکردنی پردەکانی متمانە لەنێوان کۆمەڵگەدا، هه‌روه‌ها ببێته ده‌نگى هه‌موو ئه‌وانه‌ى باوەڕيان بە ئاشتی هه‌يه وەک هاوبەشی و بەرپرسیاريه‌تی.
زۆر سوپاسی هەموو ئەو كه‌س و لایەنانە دەکەم كه به‌شدارييان له ڕێکخستنی ئەم چالاکییەدا كرد. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و بەشدار و به‌ڕێزانه‌ى لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستانه‌وه هاتوون. پشتگیری و بەشداریکردنیان، گرنگيی ئەم پەیامە دەردەخات و هیوامان پێدەبەخشێت بۆ داهاتوویەکی سەقامگیر و دادپەروەرتر، هه‌روه‌ها لە هەرێمی كوردستان زياتر هانمان ده‌دات و كوردستان بۆ هه‌ميشه به نيشمانى فره‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، لێكگه‌يشتن و ئاشتى ده‌مێنێته‌وه.
هەموو لایەكتان بە خێر بێن بۆ هەولێر،
بە خێر بێن بۆ كوردستان،
زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.
هيواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم،
دیسان بە خێر بێن،
زۆر سوپاس..

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ