رووداو دیجیتاڵ
لە بۆکان کتێبی (بەسەر قوڵەبۆزدا) بڵاوکرایەوە، کە باس لە جوگرافیا و مێژووی چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، هادی مەحموودی، نووسەری کتێبەکە بە رووداوی راگەیاند: "لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئەدەبی بۆکان رێکخرابوو، پەردە لە سەر کتێبی (بەسەر قوڵەبۆزدا) لادرا".
هادی مەحموودی گوتی: "نێوەڕۆکی کتێبەکە باس لە جوگرافیا و مێژووی چەند ناوچەیەک لە شارەکانی مهاباد، بۆکان و سەقز دەکات و 500 دانەی لێ چاپ کراوە".
هادی مەحموودی ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ نووسینی ئەم کتێبە، هاوینی 2022 بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی و وتووێژ لەگەڵ کەسایەتییە ئاگادارەکان، چەخماخی کارەکەم لێدا و لە ساڵی 2024 نووسینی تەواو بوو و لە ساڵی 2025 چاپ کرا".
هادی مەحموودی نووسەری دوو کتێبی چاپکراوی دیکەیە بە ناوەکانی (کایە مێژووییەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان) و (قالۆنچە خانم) کە ئەوەی دووەمیان فۆلکلۆرییە و ئێستاش کار لەسەر بەشێکی دیکەی کایە مێژووییەکان دەکات و پلانی هەیە بەم زووانە چاپی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ