نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-03-2025، حاجی میرخان دۆلەمەری، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران و شۆفێرەکەی لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە لە سنووری پارێزگای دهۆک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم".
حاجی میرخان دۆڵەمەری بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەک چووبووە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش و لە کاتی گەڕانەوەدا، خۆی و شۆفێرەکەی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى که‌سایه‌تیی دیار، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر، به‌رپرسی ده‌زگای ئهیلوول و گوڵان له سۆران، حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوسۆز و هاوخه‌می خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/3/2025