رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له وه‌زيرى به‌رگريى ئەمریکا پێگه‌يشت، کە تێدا سوپاسى ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه له سه‌ردانيدا بۆ هه‌ولێر، لێى كرا، هەروەها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
له نامه‌كه‌يدا لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر نووسيويه‌تى: مايه‌ى خۆشحاڵيم بوو جه‌خت له هێز و گرنگيى هاوبه‌شيى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان له عێراق بكه‌مه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامه‌كه‌يدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ئۆستن وێڕاى ئاماژه‌دان به پێزانينى بۆ گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى پابه‌نديى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ تێكشاندنى يه‌كجاره‌كيى داعش، جەختی له‌وه كردووه‌ته‌وه هاوكاريى به‌رده‌وامى ئه‌مریکا و هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ عێراقێكى ئارام و سه‌قامگير و خاوه‌ن سه‌روه‌رى، پێويسته.
هه‌روه‌ها سوپاسگوزاريى خۆى ده‌ربڕيوه بۆ رۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى ياداشتى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. خواستى وڵاته‌كه‌يشى بۆ به‌رده‌واميى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
سێشەممە 7ـی ئاداری 2023، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
هەر دوای سەردانەکەی، پێنتاگۆن رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە بۆ جەختکردنەوە لە هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. لۆید ئۆستن جەختی لە پابەندیی ئەمریکا بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەکو بەشێک لە عێراقی فیدراڵ کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ