رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی بنگرد - گاپیڵۆن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلی سێ پۆلیس وەردەگەڕێت، دوو پۆلیسیان گیان لەدەستدەدەن و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان بەختیار عەلی و دانا خالیدە، دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەن لە ئیدارەی راپەڕین و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تووشی ئەو رووداوە بوون.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانە دەوامیان لە بنکەی پۆلیسی گاپیڵۆن بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەڤەری راپەڕینەوە بە مەبەستی دەوامکردن بۆ ئەو ناوچەیە بەڕێکەوتوون.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: ئەو کەسەی برینداربووە ناوی وەلید محەممەدە و ئەو سێ کەسە لە بەشی پۆلیسی ماوەت - بنکەی پۆلیسی گاپیڵۆن لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەرکەکانیان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پۆلیسەی بریندارە لەگەڵ یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ئامۆزای یەکدین. ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵانە و دانیشتووی حاجیاوا و چوارقوڕنەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ