لە حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار گەشتیار هاتووچۆیان کردووە

23-03-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە نەورۆزدا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو وڵاتەش کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن گەڕاونەتەوە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان، لە 16 تاوەکو 22ی ئادار، زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لە حاجی ئۆمەرانیش رۆژانە زیاتر لە هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان، لە 16ی ئادارەوە تاوەکو 1ی نیسانی 2022، ئاماری هاتنی گەشتیاران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت، لەو بارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی ئاداری 2022، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازە سنوورییەکە، بە رووداوی راگەیاند، "لە 16 تاوەکو 22ی ئادار، دوو هەزار و 390  گەشتیار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە". 
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران لەبارەی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکەوە بە رووداوی راگەیاند، "بەشێوەیەکی فەرمی هێشتا هیچ ئامارێکی بەردەست نییە، بەڵام هەفتەی رابردوو رۆژانە بە نزیکەیی 2000 بۆ 2500کەس هاتووچۆیان کردووە، بەشێک لە گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان هاتوون، بەشێکی دیکەش هاووڵاتیی رۆژهەڵات و ئێرانیش لە کوردستانەوە بە بۆنەی نەورۆز گەڕاونەتەوە". 
 
هەروەها گوتی، لە رۆژی 1ی ئادار بۆ 13ی ئادار، بە بۆنەی پشووی بەهار و نەرۆز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، "هاتووچۆ لە رۆژانی دیکە زیاتر بووە، پێشبینی دەکەن لەو ماوەیەدا زیاتر لە 25 هەزار گەشتیار لە دەروازە سنوورییەکە هاتووچۆیان کردبێت بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ئێران و بەسەربردنی رۆژانی نەورۆز و بەهار لە شار و ناوچەکانیان". 
 
لە دەروازەی سنووریی باشماخیش هاتووچۆی گەشتیاران بە بۆنەی نەورۆز هەبووە، "به‌گوێرەی ئامارێكی نشینگه‌ی دەروازەی سنووریی باشماخ، ته‌نیا له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار گه‌شتیار لە ئێرانەوە هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.