فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شەرانشی سنووری زاخۆیان بۆردوومانکرد

رووداو-هەولێر 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێرانش (موسوڵمان نشین) ـیان لە قەزای زاخۆ بۆردوومانکرد، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بۆتان ئامێدی، قائیمقامی قەزای زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شەرانشی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد. بۆمبێک لە حەوشەی ماڵێک کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بۆتان ئامێدی گوتی: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو ئۆتۆمبێلی ئەو خانەوادەیە سووتاون".

لە سنووری قەزای زاخۆ دوو گوند بە ناوی شەرانش هەن، یەکێکیان کریستیاننشین و ئەوی دیکەیان موسوڵماننشینە.