سبەی بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمام دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە سبەی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی قەزای پیرمام بکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەی شەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی کۆچی دوایی خوشکێکی سەرۆک بارزانی، سەردانی قەزای پیرمام دەکات لە پارێزگای هەولێر.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، تەنیا بۆ سەرەخۆشییە و هیچ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی دیکەی پارتی نابێت.
 
دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.