رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی هەیینی لە گوندی حەساری گەورەی سەر بە کەرکووک، دوو مێرمنداڵ کە هەردووکیان تەمەنیان 13 ساڵانە، لە گۆماوێکدا خنکان.
محەممەد حاجی عەلی، موختاری گوندی حەسار بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە و هاوڕێکانی دیکەی کە هاوتەمەنیان بوون، هەوڵی رزگارکردنیان داوە، بەوهۆیەوە یەکێکی دیکە لەمنداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە."
موختاری حەسار باسی لەوەشکرد، "منداڵەکان نزیکەی 20 خولەک لەئاوەکەدا ماونەتەوە دواتر خەڵکی خێرخواز بەهانایانەوە چوون و تەرمەکانیان دەرهێناون."
محەممەد حاجی عەلی باسی لەوەشکرد، "گۆماوەکە بەهۆی ئاوی باراناو لە نزیک گوندەکەیان دروست بووە."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە کەرکووک، ئەو دوو منداڵەی خنکاون ناویان (داریان قاسم و ئەیمەن هەڵکەوت) ـە.
ڤیدیۆی ساتی دەرهێنان و بە هاناوەچوونی دوو مێرمنداڵەکەی گوندی حەسار لە کەرکووک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ