رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتی پۆلیسی پارێزگای سنە، لەو پارێزگایەدا 45 هەزار کەس ئالوودەی مادە هۆشبەرەکانن، ئەو کەسانەشی بە ئاشکرا و لە شوێنە گشتییەکاندا مادە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنن 27% زیادی کردووە.
لوتفوڵڵا دارابی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، زۆربەی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکانی ئەم پارێزگایە کە رێژەیان 45%ـە، تریاک بەکاردەهێنن و 30%یش شیشە، بەڵام ئێستا زیاتر روویان لە بەکارهێنانی مادەی گوڵ کردووە.
جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "تەمەنی مامناوەند بۆ بەکارهێنانی گوڵ 25 ساڵان بوو، بەڵام ئێستا بۆ 18 ساڵان دابەزیوە."
لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا پۆلیسی پارێزگای سنە 2861 کەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کردووە.
ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری سنە لە کۆبوونەوەی رۆژی 22-02-2023دا لەگەڵ ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی ئەو پارێزگایەدا گوتی، "بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ساڵانی رابردوودا هەوڵی زۆر دراوە، بەڵام ئەم هەوڵانە هیچ کاریگەرییان نەبووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ