بانکی ئەمریکا: لە ساڵێکدا فەیسبووک بەهۆی پێدانی هێمای شینەوە 1.7 ملیار دۆلار قازانج دەکات

23-02-2023
 کۆمپانیای مێتا. وێنە: AFP
کۆمپانیای مێتا. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای مێتا، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام بڕیاری داوە بە 12 تاوەکو 15 دۆلار هەژماری بەکاربەران پشتڕاست بکاتەوە.
 
فەیسبووک مانگانە سێ ملیار بەکاربەری چالاک و ئینستاگرام نزیکەی دوو ملیار بەکاربەری چالاکی لە جیهاندا هەیە. پێشبینیی دەکرێت پێدانی هێمای شین لەلایەن کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی ناو کۆمەڵگە پێشوازی لێبکرێت، بەڵام کەسانی ئاسایی بیروڕایەکی دیکەیان هەیە.
 
هاونیشتمانییەک لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نە کەسێکی بەنێوبانگم خەڵک لاساییم بکاتەوە تاوەکو پەیجەکەم بناسرێتەوە، شتەکە زیادەیە بە تایبەت ئێستا لەناو گەنجەکانی ئێمە باوە کە بە چاولێکەری چوون بە دوای ئەو شتانەوە کە پێموایە شتێکی جوان نییە."
 
هاونیشتمانییەکی دیکەیش دەڵێت، شتەکە پێویست نییە، بەڵام دەشڵێت، "ئەگەر خاوەن کاری خۆم بم و ئیشم لەسەر ئەو پەیجە بێت ئەوە ئاساییە، بەڵام بۆ کاسبکارێک یان کەسێک لەسەر جادە ئەوە زۆر پێویست نییە."
 
کاسبکارێکیش پێیوایە کە ئەو هێمایە بۆ ئەوان زۆر سوودی نییە و باس لەوەش دەکات، "ئیشی ئێمە رۆژانەیە و پێویستمان پێی نییە. پەیوەست نییە بە ژیانی منەوە. بۆ چینێکی دیاریکراوە."
 
مارک زۆکێربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیبسووک دەڵێت، پێدانی هێمای شین؛ فەیسبووک و ئینستاگرام سەلامەت و پارێزراوتر دەکات. 
 
بانکی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا پێشبینی دەکات تاوەکو 2024، 12 ملیۆن بەکاربەر خزمەتگوزاریی هێمای شین بەکاربهێنن و بەوپێیەش ئەو خزمەتگوزارییە داهاتی 1.7 ملیار دۆلاری بۆ کۆمپانیای فەیسبووک دەستەبەردەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.