تەرمی کەسێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە

23-02-2021
سنوور مەجید
شوێنی گیانلەدەستدانی ئەو کەسە. وێنە: رەنجدەر ئەمین
شوێنی گیانلەدەستدانی ئەو کەسە. وێنە: رەنجدەر ئەمین
نیشانەکردن رووداوی گیانلەدەستدان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی کەسێک لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە. عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەو کەسە ئالوودەی ماددە کحولییەکان بووە. دوایین جاریش بردوویانەتە نەخۆشخانەی شار، ئێوارەی دوێنێ بوووە. 
 
بە گوتەی عیرفان عەلی، دوای ئەوەی ئەو کەسە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیدا گیانی لەدەستداوە. 
 
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە پەیوەندی بە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا 122 کراوە کە کەسێک لە نزیک پارکی هەواری شار پێویستی بە ئامبوڵانسە، عیرفان عەلی ئاماژەی بەوە کرد، "کاتێک تیمەکان چوونە شوێنەکە بینیویانە کەسێک کە ئالوودەی خواردنەوە کحولییەکانە لە دۆخێکی خراپدایە". 

بە گوتەی عیرفان عەلی، ئەوە یەکەم جار نییە ئەو کەسە دەبەنە نەخۆشخانە. کاتێکیش لێیان پرسیوە ناوت چییە؟ تەنیا وەڵامی داوەتەوە کە خەڵکی رانیەیە. 

ئەو کەسە شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی شار بووە و تاوەکو کاژێر 06:00ـی بەیانی لەوێ ماوەتەوە، بەیانی خەڵک بینیویانە کە گیانی لەدەستداوە و بە تیمەکانی 122ـیان گوتووە. 

ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە. "تاوەکو ئێستاش هیچ کەس لە کەسوکاری نەچوونە بۆ نەخۆشخانە".
 
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە قسەی بۆ رووداو کرد، ئەو ئاماژەی بەوە کرد، لەلای نەخۆش بووە و بەتانییەکی تەنکی پێوەبووە، لەژێر بەتانییەکەدا دەلەرزی، دواتر خێرخوازێک بەتانییەکی بۆ هێنا. بە گوتەی ئەو شایەتحاڵە، گوماندەکرێت رەقبووبێتەوە. شەوی رابردوو پلەی گەرما لە سلێمانی لە سفر و ژێر سفری سیلیزی بوو.
 
شایەتحاڵێکی دیکە بە رووداوی گوت، ئەو کەسە بە کوردی قسەی دەکرد، "بەڵام زۆر دەجووڵا و وادیاربوو نەخۆشە". 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.