بارانبارین چەند رۆژێکی دیکە بەردەوامدەبێت
رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، بارانبارین چەند رۆژێکی دیکە بەردەوامدەبێت. بڕی بارانی شار و شارۆچکەکانیش دەەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەی لە راگەیێندراوێکدا بڕی بارانبارینی 24 کاژێر، لە بەیانی دوێنێوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ هەینی شاروشارۆچکەکانی راگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە قەڵادزێ باریوە و لە هەندێک ناوچەش باران نەباریوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە دروستبووە.
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو 26-2-2018 ناوبەناو باران لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەبارێت.
- هەولێر: ١٧,٦ملیم.
- پیرمام: ٨,٨ ملیم.
- شەمامک: ٢,٤ ملیم.
- بارزان: ٢ ملیم.
- سۆران: ٩,٤.
- هیران: سفر ملیم.
- حاجی ئۆمەران: ٦,٢ ملیم.
- خەبات: ٠,٤ ملیم.
- رواندز: ٦ , ٠ ملیم.
- مێرگرسوور: ٦, ٧ملیم.
- سیدەکان: ١٠ ملیم.
- هیران: سفر ملیم.
- سلێمانی: سفر ملیم.
- چەمچەماڵ: ٣ ملیم.
- دەربەندیخان: سفر ملیم.
- دووکان: ١٦ ملیم.
- هەڵشۆ: ٣٢ ملیم.
- ماوەت: ١٥ ملیم.
- قەڵادزێ: ٣٢ ملیم.
- بیارە: سفر ملیم.
- تەوێڵە: سفر ملم.
- رانیە: ٢٤ ملیم.
- چوارقوڕنە: ١٧ ملیم.
- خورماڵ: سفر ملیم.
- دهۆک: ٣ ملیم.
- زاخۆ: ٨ ملیم.
- ئاکرێ: ١ ملیم.
- ئامێدی: ٣ ملیم.
- بامەڕنی: ٣ ملیم.
- کانی ماسی: ٤ ملیم.
- هەڵەبجە: ٠,٤ ملیم.
- پێنجوێن: ٥ ملیم.
- کەلار: ٢ ملیم.
- کەرکووک: سفر ملیم.
- خانەقین: سفر ملیم.
- خورماتوو: سفر ملیم.
- مەیدان: سفر ملیم.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح