دەستەی نەزاهە بەرپرسە نوێیەكان ئاگاداردەكاتەوە

24-02-2014
,
,
نیشانەکردن دەستەی نەزاهە
A+ A-

رووداو - سلێمانی

بەمەبەستی روونکردنەوە و ناساندنی یاساکە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە کۆبووەوە.  لە لێدوانێکیشیدا بۆ راگەیاندنەکان رایگەیاند کە سەرجەم بەرپرسان لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکانیان دەبێت فۆرمەکە پڕبکەنەوە و سەروەت و سامانی خۆیانی تێدا بنووسن.

  تاوەکو ئێستا دەستەی گشتی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هەزار و 85 فۆِڕمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان كردووە و دەبێت لەماوەی دوو مانگدا سامانەكەیان بۆ دەستەکە ئاشكرا بكەن.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو یاساكەی خۆی بۆ بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی روونبكاتەوە، پارێزگار و بەرپرسی فەرمانگە حكومییەكانی لە هۆڵی پارێزگار كۆكردەوە، ئەوە لەكاتێكدایە 3ساڵە یاسایەكە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و دەستەی دەستپاكیش بەسستی كارەكای بەڕێوەدەچێت.

چەند رۆژێكە دەستەكە لەرێگەی فۆڕمێكەوە دەیەوێت بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكی هەرێمی کوردستانەوە تاوەكو بەڕێوەبەرە گشتییەكان سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا بكەن. تاوەكو ئێستا 1085 فۆِڕم ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان كراوە و دەبێت لەماوەی دوو مانگدا سامانەكەیان ئاشكرا بكەن، بەڵام بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەتەوە ئەو فۆڕمە نەدراوە بە بەپرسانی حكومەت.

بۆ نموونە وەزیرێك كاتێك دەستبەكار دەبێت بڕی مووچەكەی بە نووسراو بۆ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەنێرێ، دوای تەواوبوونی ماوەی 4 ساڵەكەی دەڕوانرێتە داهاتەكەی.

سەرۆكی دەستەی گشتی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە ناوەِاراستی مانگی 5ی ساڵی پار سوێندی یاسایی دەستبەكاربوونی لە پەرلەمانی كوردستان خواردووە، بەڵام لە سەرەتای مانگی شەشەوە دەستی  بەكار كردووە، هەرچەندە دەبوو لقی خۆی لە شارەكانی دیكەی كوردستان بكاتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا  تەنیا فەرمانگە گشتییەكەی هەولێری هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە