تەرمی ژنێکی 76 ساڵ برایە دادپزیشکی کۆیە؛ 'پێدەچێت کوژرابێت'

23-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ژنێکی تەمەن 76 ساڵ لە کۆیە گیانی لەدەستدا و دوای بردنی بۆ دادپزیشکی، دەرکەوتووە شوێنی چەند برینێک بە جەستەیەوەیەتی. تەندروستیی شارەکە دەڵێت، گومان دەکرێت کوژرابێت.
 
شەوی سێشەممە هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە.
 
دەنگۆی ئەوە هەیە ژنەکە کوژرا بێت. لەو بارەیەوە شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، "پێدەچێت بە چەقۆ کوژرابێت و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە."
 
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتیی مردنەکەوە، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە