60 جووتیاری گۆپتەپە سێوی بن زەوی بەرهەم دەهێنن؛ گەنجێک هەلی کاری بۆ 10 هاوڕێی رەخساندووە

23-01-2024
پێشەوا بەختیار
چەند جووتیارێکی گۆپتەپە سێوی بن زەوی ئامادە دەکەن بۆ فرۆشتن. وێنە: رووداو
چەند جووتیارێکی گۆپتەپە سێوی بن زەوی ئامادە دەکەن بۆ فرۆشتن. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

لە گوندی گۆپتەپە زیاتر لە 60 جووتیار سێوی بن زەوی بەرهەم دەهێنن؛ یەکێک لەو جووتیارانە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانە و هەلی کاری بۆ 10 هاوڕێی دیکەی هاوتەمەنی خۆیشی رەخساندووە. مەزەندە دەکرێت بەرهەمی ساڵێکیان نزیکەی 1000 تۆن بێت.
 
دیار عومەر، جووتیار دەڵێت، "کۆمەڵێک گەنجین، بەیەکەوە ئیش دەکەین و دەمانەوێت لەسەر پێی خۆمان بوەستین. رۆژانە لە کاژێر 07:00ی بەیانییەوە دێن بۆ سێو کۆکردنەوە، مانگی نیسان دەست بە ئێشەکە دەکەین و پەینی پێوە دەکەین، چوار مانگ خزمەتی دەکەین و دواتر بەرهەمەکەی کۆدەکەینەوە."
 
نەرمین دراوسێ زەویی دیارە، ئەویش ساڵانێکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سێوە، بەڵام هەرزانیی نرخەکەی کارێکی کردووە، وەکو خۆی دەڵێت، ئەم ساڵ مایەکاریی بۆ دەمێنێتەوە.
 
نەرمین حەمەعارف، جووتیار باسی لەوە کرد، "ئەم ساڵ هیچ پارە ناکات، جاران باشتر بوو، جارێ هەر توور و شێلمەکەمان لە زەوی ماوە، کەس نایکڕێت، ئەمە باشترە و تاوەکو 500 دینار دەکات."
 
لە گۆپتەپە زیاتر لە 60 جووتیار کاری بەرهەمهێنانی سێوی بن زەوی دەکەن، مەزەندە دەکرێت بەرهەمی ساڵێکی ئەوان، لە هەزار تۆن نزیک ببێتەوە.
 
هادی مەجید، جووتیار باسی ناخۆشترین بەشی ئیشەکە دەکات و دەڵێت، "شۆردنەوە و دەرهێنانیەتی لەژێر زەوی، زیاتر عەرەب دەیکڕێت. سێوی ئێرە جیاوازە، چونکە شیرین و سپییە."
 
گۆپتەپە گوندێکە دەکەوێت سنووری شارەدێی ئاخجەلەری چەمچەماڵ و بە دووریی 72 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای سلێمانی. ژمارەی دانیشتووانەکەی 360 ماڵە، زۆرینە سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن و کەمێکیشیان باخداری و بەخێوکردنی ماسی کاری دیکەیانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".