بەرهەم ساڵح: سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد ئازادیی رادەربڕین نییە و پەیامی رق و رەگەزپەرستییە

23-01-2023
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو کارە "ئازادیی رادەربڕین نییە" و بە "پەیامی رق و رەگەزپەرستی بۆ ئاژاوە و تووندوتیژی" ناوی دەبات.
 
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە تویتەر لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد دەڵێت، "سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد ئازادیی رادەربڕین نییە، بەڵکو پەیامی رق و رەگەزپەرستییە بۆ ئاژاوە و تووندوتیژی."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، "لە کاتیکدا تۆماری مێژوویی سوێد لە پشتیوانیی مافی مرۆڤ و پێشوازیکردن لە ئاوارە و تێکۆشەرانی ئازادی بەرز دەنرخێنن، هیوادارین یاسای پێویست پەسند بکات بۆ رێگرتن لەم جۆرە تاوانانە."
 
رۆژی هەینی 20-01-2023 لە خۆپێشاندانێکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی تووندئاژۆی سوێدی-دانیمارکی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی سووتاند.
 
ئەوە یەکەم جار نییە راسموس پالودان ئەو کارە دەکات، بەڵکو لە ساڵانی پێشوودا کاری هاوشێوەی کردووە و ناڕەزایی موسڵمانانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
سووتاندنی قورئان لە سوێد کاردانەوەی جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەکە لە تورکیا، سعودیە، ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکەش سەرکۆنەیان کرد. چەندین کەسایەتییش سەرکۆنەی ئەو کارەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە