لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هێلیکۆپتەر خۆراک دەگەیێندرێتە گوندەکان

23-01-2022
فواد حەقیقی
نیشانەکردن بەفربارین رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسان لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە کرانەوەی رێگەکان و ئاساییبوونەوەی بارودۆخی نێو شارەکان دەکەن دوای شەپۆلی بەفربارین، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هەندێ لە گوند و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا رێگەکانیان نەکراوەتەوە و خەڵک گرفتی خۆراک و سووتەمەنییان هەیە.
 
جەلال محەممەد پوور، ئەندامی ئەنجوومەنی گوندی قاڵوزندان، بە ئاژانسی هاژەی گوتووە، بە پێچەوانەی ئەوەی بەرپرسان باسی دەکەن، پێنج رۆژە هەندێ لە گوندەکانی ناوچەی مەهاباد بەهۆی بەفرەوە دابڕاون.
 
جەلال محەممەد پوور دەڵێت، خەڵکی ئەو گوندانە کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی، خۆراک و دەستڕاگەیشتنیان بە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان هەیە.
 
لە ناوچەی سەقز لە پارێزگای سنە، دوای شەش رۆژ هێشتا رێگەی هاتووچۆی ژمارەیەک لە گوندەکان نەکراوەتەوە و بە گوتەی پەیام جەلالی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای سنە، رۆژی شەممە بە هەلیکۆپتەر خۆراک بۆ خەڵکی ئەو گوندانە براوە.
 
پەیام جەلالی دەڵێت، 250 پاکێجی خۆراک لەوانە نان، برنج، ئارد، ماسی و خورما دابینکراون، ئەوەش تەنیا بەشی 72 کاژێر دەکات.
 
لە ناوچەی هەورامانی پارێزگای سنە، نزیکەی چوار رۆژە رێگە، کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن بڕاوە و زانیاری لەبارەی بارودۆخی خەڵک نییە. بەپێی دوایین پەیوەندییەکان کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خەڵکی شارۆچکەی هەورامانی تەخت لەگەڵ رووداو هەیانبوو، بەفرێکی زۆر باریبوو و باهۆز تەنانەت رێگەی نەدەدا خەڵک سەردانی یەکتر بکەن.
 
بەپێی راپۆرتی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای کرماشان کە ئێوارەی رۆژی شەممە بڵاوبووەتەوە، کارەبای 33 گوند لە ناوچەکانی جوانڕۆ و سەلاس و باوەجانی کارەبایان بڕاوە و 14 گوندیش رێگەی هاتووچۆیان گیراوە.
 
لە پارێزگای لوڕستان بەپێی راپۆرتەکانی رێگەوبان و گواستنەوە، دوای نزیکەی یەک هەفتە هێشتا رێگای 170 گوند نەکراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.