کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند به‌يانيى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه، 22-12-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆك و باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و رۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵياش کە ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی لە بەغدا لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە، گەیشتە هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "جه‌ختى كرده‌وه لەوەی؛ وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."
وێنە؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد و کۆبوونەوە
— Rudaw (@Rudawkurdish) December 22, 2024
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت pic.twitter.com/z7zjoXRj1A
هه‌ردوولا باسيان له جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاواڕا بوون "هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه."
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ