رووداو دیجیتاڵ
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، یەکێتی دەنگی یەکەمی بەدەستهێناوە، لەدوای ئەو هاوپەیمانیی عەرەبی دێت، بەرەی تورکمانی سێیەمە و پارتی چوارەم.
ئەو ئەنجامانە، ئەنجامی سەرجەم 112 سندووقەکەن.
یەکێتی: 4390
پارتی: 1629
هاوپەیمانی عەرەبی: 2247
قیادە: 1083
هاوپەیمانی عروبە: 1153
نەوەی نوێ: 334
بەرەی تورکمانی: 1888
کەرکووکنا: 998
ئەنجیل: 45
ئەمیل بتریس: 46
ئەنجیل: 45
ئەمیل بتریس: 46
جیاکردنەوەی دەستی بۆ بەشێک لەو وێستگانەیە کە لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا گرفتیان بۆ دروستببوو. پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەکرد، لایەنەکان تاوەکو ئێستا هەشت سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر پرۆسەکە.
نوێنەری بەرەی تورکمانی لە کەرکووک لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکە رایگەیاند، تێبینیمان لەسەر دەنگی پووچەڵ و هەندێک وێستگە هەیە و " داوامانکردووە دەنگی پووچەڵ بە دەست بژمێردرێتەوە."
بە گوتەی ئەو نوێنەرە، لە دەنگدانی تایبەت و گشتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر زۆر بووە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەرانیان بێبەش بوون. گوتی، "تورکمانەکان بایکۆتیان نەکردووە بەڵکو پەنجەمۆرەکانیان دەرنەچووە.. کۆمیسیۆن زۆر هەڵەی کردووە و سەرکۆنەی دەکەین، چونکە هەڵەکانی هەزاران هاووڵاتی لە دەنگدان بێبەش کرد."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ