یەکێتی لە کەرکووک زیاتر لە 15 هەزار دەنگ و پارتیش لە نەینەوا نزیکەی 10 هەزار دەنگی زیاد کرد

22-12-2023
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی 10 هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی لاوازە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە 15 هەزار دەنگی زیادکردووە.
 
لە کەرکووک کورد زیاتر لە 6,300 دەنگی دیکەی بەدەستهێنا
 
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگی ئەو 112 وێستگەیەی کەرکووک کۆتایی هات، کە لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە جیانەکرابوونەوە، بەپێی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگەکان، یەکێتی زۆرینەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی بردووە، بە گشتی زیاتر لە 6300 دەنگی لایەنە کوردییەکان زیاد بوو. لایەنە عەرەبییەکانیش نزیکەی 4,500 دەنگی دیکەیان زیاد کرد، هەرچی تورکمانەکانن زیاتر لە 2,800 دەنگیان زیادی کرد.
  
یەکێتی: 4,390 دەنگ
پارتی: 1,629 دەنگ
هاوپەیمانیی عەرەبی: 2,247
قیادە: 1,083 دەنگ
هاوپەیمانیی عروبە: 1,153
نەوەی نوێ: 334 دەنگ
بەرەی تورکمانی: 1,888
کەرکووکنا: 998 دەنگ
ئەنجیل: 45 دەنگ
ئەمیل بتریس: 46 دەنگ
 
پارتی لە نەینەوا نزیکەی 10 هەزار دەنگی زیاد کرد
 
بەپێی ئەو داتایانەی رووداو لە ژماردنی دەنگەکانی وێستگە کێشەدارەکان دەستی کەوتوون، پارتی نزیکەی 10 هەزار دەنگی لە نەینەوا زیادی کردووە، بۆ ئەوەی کورسییەکی دیکە بباتەوە پێویسە ژمارەی دەنگەکانی بگاتە 149 هەزار دەنگ؛ تائێستا بە 137 هەزار و 700 دەنگ چوار کورسیی بردووەتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک، لەو پارێزگاکە هەر 28 وێستگەکەی دەنگدانی تایبەت جیاکراونەتەوە سەرجەمیان  کە ئەنجامەکان بەمشێوەیەیە:
 
پارتی: 5,758 دەنگ
یەکێتی: 2,424 دەنگ
 
هەوروها بەگوێرەی زانیارییەکانی بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە هەولێر، دەنگی سەرجەم وێستگەکانی هەولێر جیاکراونەتەوە، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیە بوون.
 
 
پارتی

 

لە نەینەوا: 3,995 دەنگ
لە کەرکووک: 3,407 دەنگ
 
یەکێتی

 

لە نەینەوا: 702 دەنگ
لە کەرکووک: 1,477 دەنگ
 
جیاکردنەوەی دەنگ لە سلێمانی کۆتایی نەهاتووە
 
هەروەها نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی باسی لەوەکرد کە تاوەکو کاژێر 14:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لەکۆی 55 سندووق دەنگی 42 دانەیان جیاکراونەتەوە و لەو پارێزگایە دەنگی لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیەیە: 
 
یەکێتی  

 

کەرکووک: 9,808 دەنگ
دیالە: 1,307 دەنگ
سەڵاحەدین: 360 دەنگ
نەینەوا: 440 دەنگ
 
پارتی
 
کەرکووک: 280 دەنگ
دیالە: 162 دەنگ
سەڵاحەدین: 16 دەنگ
نەینەوا: 23 دەنگ
 
نەوەی نوێ
 
کەرکووک: 397 دەنگ
پارێزگاکانی دیکە بەشداریی نەکردووە
 
کۆی دەنگی پووچەڵ: 1879 دەنگ
 
ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا
 
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت (ئەو وێستگانەی کە کێشەیان هەبوو) لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هاتووە و لە سلێمانیش لە کۆی 55 وێستگە 42 وێستگەیان دەنگەکانیان ژماردوون، ئەنجامی لیستەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا بەم جۆرە بووە. 
 
کەرکووک:
یەکێتی: 15,675 دەنگ
پارتی:  5,316 دەنگ
 
نەینەوا: 
پارتی: 9,776 دەنگ
یەکێتی: 3,566 دەنگ
 
ئەنجامی دەنگدانی گشتی و تایبەتی لیستەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا:
 
کەرکووک:
یەکێتی: 155,048 دەنگ
پارتی:  52,065 دەنگ
 
نەینەوا: 
پارتی: 137,714 دەنگ
یەکێتی: 49,505 دەنگ
 

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، نوێنەرانی یەکێتی لە کەرکووک رایانگەیاند، "بەربژێری بابلیۆن کە نزیکە لە یەکێتی دەنگی پێویستی هێناوە و بووەتە براوەی کورسیی کۆتای کریستیان لە کەرکووک".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.