15:52
ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی دەتوانن گۆڕانکاری لە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی بکەن
هۆڵی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یاسین رەسوول، گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی پەسندکرا، بەڵام خاڵ بە خاڵ نەخوێندرایەوە و هەموو پەیڕەوەکە بە یەک پاکێج پەسندکرا. دەسەڵاتیش دراوە بە 121 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی کە گۆڕانکاری تێدابکەن.
گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 کەس لە بەربژێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی ئارەزوومەندانە کشاونەتەوە و پرۆسەی وردبینیکردن بەردەوامە. هەر بەربژێرێک مەرجەکانی ئەندامێتی تێدانەبێت ناچێتە پرۆسەکەوە.
لەبارەی کاتی ئاشکراکردنی ناوی سەرکەوتووەکان بۆ ئەنجوومەنەکە دوای پرۆسەی دەنگدان رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان بەئامادەبوونی دادوەر کە لە دادگای سلێمانییەوە بانگهێشتمان کردووە و بە ئامادەبوونی میدیای یەکێتی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و راستەوخۆ ناوەکان رادەگەیێندرێت.
زیاتر بخوێنەوە
14:53
گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، كۆنگره ئهنجوومهنی باڵای سیاسیی یهكێتی پهسند كرد.
بە گوتەی یاسین رەسوول، گوتەبێژی کۆنگرەی چواری یەکێتی ئهنجوومهنی باڵای سیاسیی یهكێتی بریتین له: كۆسرهت رهسوول عهلی، هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد، مهلا بهختیار، عومهر فهتاح، حاكم قادر حهمهجان، عهدنان موفتی، ئهرسهلان باییز، جهعفهر شێخ مستهفا و دلێر سهید مهجید.
زیاتر بخوێنەوە
14:16
شوان محەممەد، شرۆڤەکاری سیاسی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی بە دۆخێکی راگوزەردا تێدەپەڕێت و کۆنگرە رزگارکەر نییە بۆ یەکێتی ئەگەر بە کۆمەڵ و هاودەنگی کارنەکەن.
شوان محەممەد ئاماژەی بەوەشکرد، باڵەکانی یەکێتی خەریکی خۆبەهێزکردنن، گرفتی گەورەی یەکێتی و حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ناتوانن خۆیان نوێبکەنەوە. "خۆنوێکردنەوە بەومانایەی رۆڵ بدەن بە گەنج و بیانبەنە پێشەوە".
بە گوتەی ئەو شرۆڤەکارە، یەکێتی بەسەر دوو جەمسەردا دابەشبووە، جەمسەری کۆسرەت رەسوول و ماڵباتی تاڵەبانی، لایەنە رۆشنبیرەکەی نێو یەکێتیش دابەشبوونە بەسەر ئەو جەمسەرانەدا.
لەبارەی دۆخی یەکێتی دوای کۆنگرە شوان محەممەد ئاماژەی بەوەکرد "باوەڕناکەم کەسێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بتوانێت شوێنی مام جەلال بگرێتەوە، بۆیە باشترین شت کە یەکێتی بیکات بۆ ئێستا جێبەجێکردنی پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکەیە و هەوڵدانە بۆ کارکردنی بەکۆمەڵ.
زیاتر بخوێنەوە
13:35
گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: سبەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرانی ئەنجوومەنی گشتی دەکرێت
گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی دواخراوە و سبەی کاژێر 09:00ـی بەیانی دەکرێت.
یاسین رەسوول، گوتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنگرەی یەکێتی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و 450 کەس بەربژێرن بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی.
زیاتر بخوێنەوە
12:35
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەسندکرا کە لە 76 خاڵ پێکدێت.
هاوکات مەرجەکانی بەربژێربوون بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی گشتی پەسندکرا کە 118 ئەندام هەڵدەبژێردرێن.
هاوکات مەرجەکانی بەربژێربوون بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی گشتی پەسندکرا کە 118 ئەندام هەڵدەبژێردرێن.
10:53
دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی دەستیپێکرد
دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی هەڵبژێردرێن.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، لە دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی دەکرێت کە لە 76 خاڵ پێکدێت و دوێنێ چوار خاڵی هەموارکراوەتەوە و ئەمڕۆش دەنگدان بۆ هەموارکردنەوەی دوو خاڵی دیکە دەکرێت.
دوای هەموارکردنەوەی ئەو دوو خاڵەش، ئەگەر پەیڕەوەکە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی کۆنگرە بەدەستبهێنێت ئەوا پەسنددەکرێت.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها 400 بەربژێری یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی ماونەتەوە و ئەمڕۆ 118 ئەندامیان هەڵدەبژێردرێت. بە هەڵبژاردنی ئەو ئەندامانەش کاری هەزار ئەندامەکەی کۆنگرە تەواودەبێت و ئەو 121 ئەندامە کە سیانیان دوێنێ هەڵبژێردران کارەکانی دیکە تەواودەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
09:49
بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بەشداری دووەمین رۆژی كۆنگرەی حیزبەكەی ناكات و دەگەڕێتەوە بەغدا، ئەندامێكی كۆنگرەش هۆكارەكەی رووندەكاتەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و پەرلەمانتاری ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند، لەبەر دۆخی ئێستای بەغدا بەرهەم ساڵح گەڕاوەتەوە بەغدا و ئەمڕۆ بەشداری لە کۆنگرە ناکات.
لە یەكەمین رۆژی كۆنگرەی یەكێتی کە دوێنێ بەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەندامی سهركردایهتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ههڵبژێردران.
زیاتر بخوێنەوە
09:27
کۆسرەت رەسوول نۆ کەس بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی هەڵدەبژێرێت
کۆسرەت رەسوول عەلی لە کۆنگرەی یەکێتی
کۆسرەت رەسوول عەلی کە دوێنێ لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ نۆ کەس بە ئەندامی ئەنجوومەنەکەی هەڵدەبژێرێت. بەگوتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، مەلا بەختیار یەکێکە لە ئەندامەکانی ئەو ئەنجوومەنە.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە بەرنامەی نووڕۆژی دۆستان رایگەیاند، ئەوانەی هەڵدەبژێردرێن لەو کەسانە پێکدێن کە ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسین و خۆیان بەربژێرنەکردووە. لەوانەیە ئەو کەسانە: ئەرسەلان باییز، عومەر فەتاح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عەدنان موفتی، حاکم قادر، جەعفەر شێخ مستەفا و مەلابەختیار بن.
زیاتر بخوێنەوە
09:16
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و بەربژێر بۆ ئەندامی سەرکردایەتیی گشتیی ئەو حیزبە رایگەیاند "فوئاد مەعسوم بۆ هیچ پۆستێک بەربژێر نییە و وەکو کەسێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی دەمێنێتەوە و یەکێک دەبێت لەو کەسانەی لەکاتی پێویست و تەنگەژەکاندا سوود لە پێشنیازەکانی وەردەگیرێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە لەمیانی بەشداریکردن لە بەرنامەی نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی رووداو باسی کارەکانی رۆژی یەکەمی کۆنگرەی یەکێتی کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆش تەواوی پرۆسەی دەنگدان کۆتاییدێت.
زیاتر بخوێنەوە