ئەو خێزانانەى ئامادەنین؛ دەتوانرێت وەڵامی 77 پرسیارەکەیان لێ وەربگیرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو خێزانانەى ناویان بۆ سەرژمێرى تۆمار نەکراوە رۆژێکى دیکەیان لە بەردەمدایە بۆ ئەو هەنگاوە، ئەو خێزانانەى ناوچە کوردستانییەکانیش کە گەڕاونەتەوە بۆ سەرژمێرى، بەبێ ئامادەبوونى خۆشیان دەکرێت زانیاری ئەو 77 پرسیارەیان وەربگیرێت کە لە کۆتایی قۆناخى سەرژمێرى دەکرێت. 
 
لیژنەى باڵاى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق رۆژێکى دیکەى بۆ پرۆسەى تۆمارکردنى خێزانەکان زیاد کرد، کە بڕیارە تاوەکو کاژێر 12:00ى ئەمشەو بەردەوام بێت تاوەکو بژمێرەکان هەموو کارەکانیان تەواو دەکەن.
 
نەوفەل سلێمان، بەڕێوەبەرى ئامارى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئەو خێزانانەى کە بژمێرەکان بۆ سەرژمێرى سەردانیان نەکردوون، دەتوانن رۆژى هەینى ناویان تۆمار بکەن، لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان".
 
رۆژانی 20 و 21ى تشرینى دووەمی 2024 دیاری کرابوو بۆ کردنی سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان، بەڵام بەهۆى ئەوەى لە زۆربەى پارێزگاکانى عێراق تەواوى خێزانەکان تۆمار نەکران، وادەکە بۆ ماوەى یەک رۆژ درێژ کرایەوە.
 
 قۆناخى دواى تۆمارکردنى خێزانەکان، وەرگرتنى زانیارى وەڵامى 77 پرسیارە لەلایەن بژمێرەکانەوە.
 
ئاراس غازى، یەکێک لە سەرپەرشتیارانى تیمەکانى سەرژمێرى لە کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو خێزانانەى شارەکە کە لە دواى تۆمارکردنى ناویان دەگەڕێنەوە شوێنى نیشتەجێبوونیان لە شارەکانى دیکە، دەتوانرێت زانیارییەکانیان لە رێگەى کەسوکاریانەوە لەو شارەى خۆیان تۆمار کردووە وەربگیرێت، بەو مەرجەى کۆبۆنى خۆراک و کارتى نیشتمانى یان کۆپییەکیان هەبێت تاوەکو بخرێتە نێو سیتسمى ئەلیکترۆنى سەرژمێرى".
 
پرسیارەکان تایبەتن بە وردەکاریى دۆخى کۆمەڵایەتى، ئابوورى، خوێندەوارى کە قۆناخى کۆتایی سەرژمێرییە.
 
بەگوێڕەى بڕیارى لیژنەى باڵاى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق، 48 کاژێر دواى سەرژمێرى ئەنجامى بەرایی و لە 10ى کانوونى یەکەم ئەنجامى کۆتایی سەرژمێرییەکە رادەگەیێندرێت.
 
بۆ یەکەم جار لە دواى 37 ساڵ؛ سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە کرا، کە زانیارییەکانى دەبنە بنەما بۆ پلانەکانى داهتووى وەزارەتى پلاندانانی عێراق لە پرسی بووژاندنەوە و گەشەپێداندا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.