رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگۆی دواکەوتنی گەشتەکانی رەتدەکاتەوە، هاوکات لە فڕۆکەخانەی سلێمانیش گەشتەکان بەردەوامن.
ئەمڕۆ هەینی دەنگۆی دواکەوتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەبوو، بەڵام سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هیچ گەشتێکمان دوانەخراوە و گەشتەکان بەگوێرەی خشتەکان بەڕێوەدەچن."
بەگوێرەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار گەشت لە ئیستەنبووڵەوە، هەروەها گەشتێک لە دەوحە، گەشتێک لە عەممانەوە بۆ فڕۆکەخانەکە هەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش گەشتەکان ئاسایین و ئەمڕۆ گەشتی تاران، دەوحە، عەممان و بەغدا بۆ سلێمانی هەبووە و فڕۆکەکان گەیشتوون و گەڕاونەتەوە، کە دوایین فڕۆکەیان کاژێر 08:37 خولەک سلێمانی بۆ تاران جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ